شاندی ئیمراڵی وردەکاریی دیدارە چوار کاتژمێرییەکەی دوێنێیان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکەن کە پڕۆسەکە پێویستی بە “یاسای ڕاگوزەری ئاشتیی سەدە” هەیە. دیدارێکی چوار کاتژمێری و کاریگەرییە ئەرێنییەکان شاندی ئیمراڵی لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاشکرای کرد، دوێنێ بۆ ماوەی چوار کاتژمێر لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان کۆبوونەتەوە. لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەسەر سەردانی …
زیاتر بخوێنەرەوەبرینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە مەریوان و سەقز
کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە ناوی سیاوەش جەوانی لە سنووری بەستامی سەقز و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی سینا (ناسنامەی بنەماڵەی نادیار) لە سنووری باشماخی مەریوان، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون. بە پێی ڕاپۆرتی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٠ی سەرماوەز، سیاوەش جەوانی، کۆڵبەری تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی سەقز …
زیاتر بخوێنەرەوەسەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە مایکڵ ریگاس، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری بەڕێوەبردن و سەرچاوەکان کرد و کۆبوونەوە. مایکڵ ریگاس ئەمڕۆ گەیشتە هەولێر و بڕیارە بەشداری لە کردنەوەی باڵەخانەی نوێی کۆنسووڵخانەی وڵاتەکەی بکات لە هەولێر. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، تێچووی پڕۆژەی دروستکردنی باڵەخانەی نوێی کۆنسووڵخانەی …
زیاتر بخوێنەرەوەکۆچبەرانی عەفرین و شەهبا: تێکۆشانمان بۆ گەڕانەوە بۆ ناوچەکانمان بەردەوامە
خەڵکی عەفرین و شەهبا کە بە زۆر کۆچبەرکراون، بانگەوازی پاراستنی مافەکانیان و گەڕانەوەی ئارامیان کرد و ڕایانگەیاند کە تێکۆشانیان بۆ گەڕانەوە بەردەوام دەبێت بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی کۆچبەربوونی دانیشتووانی عەفرین لە هەرێمی شەهباوە، ئەنجوومەنی کۆچبەرانی عەفرین و شەهبا بە هاوکاریی کۆمەڵەی کۆمەڵایەتیی عەفرین، ڕاگەیەندراوێکیان خوێندەوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتبوو: “ساڵێک بەسەر …
زیاتر بخوێنەرەوەباکرهان بۆ سەرۆکی جەهەپە: ئەگەر دەفتەری ‘جەللاد’ـەکان هەڵبدەینەوە، قەرزدار دەبنەوە
هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) رەخنەی تووند لە لێدوانەکەی ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپە دەگرێت لەبارەی “سیندرۆمی ستۆکهۆڵم” و دەڵێت، “ئەگەر بڕیار بێت دەفتەری ‘جەللاد’ـەکان هەڵبدەینەوە و باسی رابردوو بکەین، هەمووتان قەرزدار دەبن”. تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی رۆژی سێشەممە (2-12-2025) لە کۆبوونەوەی هەفتانەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی …
زیاتر بخوێنەرەوەساڵح موسلیم: شەرع و شەیبانی لە دەرەوە ئاراستە دەکرێن و نایانەوێت کێشەی کورد چارەسەر بکرێت
ساڵح موسلیم، تورکیا تۆمەتبار دەکات بە رێگریی کردن لە جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی ئادار و گروپە چەکدارەکانیش هان دەدات دژی هەسەدە و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی، دیمەشقیش هەماهەنگی داعش دەکات. پێیوایە حکومەتی نوێی سوریا بە تەواوەتی لە ژێر کاریگەریی ئەنقەرەدایە. ئەحمەد شەرع و ئەسعەد شەیبانی لە دەرەوە ئاراستە دەکرێن و نایانەوێت کێشەی کورد لە …
زیاتر بخوێنەرەوەبارەگای بارزانی: وامان دەزانی خودا باخچەلی هیدایەت داوە، بەڵام هێشتا گورگە بۆرەکەی جارانە لە پێستی مەڕدا
بارەگای بارزانی لەبارەی سەردانی مەسعود بارزانی بۆ جزیری بۆتان وەڵامی رەخنەکانی دەوڵەت باخچەلی دەداتەوە و دەڵێت، “ئێمە وامان دەزانی کە خودا دەوڵەت باخچەلی هیدایەت کردووە و وازی لە رەگەزپەرستی و شۆڤینیەت هێناوە، بەڵام دیارە کە هێشتا گورگە بۆرەکەی جارانە ئێستا لە پێستی مەڕدا”. رۆژی 29-11-2025، مەسعود بارزانی بەشداری لە چوارەمین …
زیاتر بخوێنەرەوەباخچەلی: سەردانەکەی بارزانی بۆ شرنەخ ئابڕووچوون و پێشێلکاریی سەروەرییە
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (مەهەپە)، هاوکات لەگەڵ وەسفکردنی پڕۆسەی ئاشتی بە “ئامانجی نیشتمانی”، هێرشێکی توند دەکاتە سەر سەردانەکەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ شاری شرنەخ و بە “پێشێلکردنی سەروەریی تورکیا” وەسفی دەکات. سەردانەکەی بارزانی و پرسی سەروەری باخچەلی لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (تورکگون)ـی سەر بە …
زیاتر بخوێنەرەوەهەڕەشەیەکی ئیسرائیل لە گروپە چەکدارەکانی عێراق گەیەندرایە سودانی
دیپلۆماتکارێکی ڕۆژئاوایی لە واشنتۆن وردەکارییەکانی دیداری نێوان تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرا دەکات و باس لەو هەڕەشەیەی ئیسرائیل دەکات کە لە عێراقی کردوە. تۆمار باراک ڕۆژی یەکشەممە لە بەغدا لەگەڵ سودانی کۆبووەوە و تێیدا باسیان لە دۆخی سوریا و ڕێگاکانی …
زیاتر بخوێنەرەوەدەم پارتی: قۆناخی یەکەمی پرۆسەی چارەسەری تەواو بووە
بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی رایگەیاند، قۆناخی یەکەمی پرۆسەی چارەسەری تەواو بووە و ئێستا چوونەتە قۆناخی دووەم، ئەویش هەموارکردنەوەی یاساییە. گولستان کڵچ کۆچیغیت، رۆژی دووشەممە یەکی کانوونی یەکەمی 2025 لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان بەشداریی لە بەرنامەیەکی رێکخستنەکانی پارتەکەی کرد کە سەرا بوجاک و دۆغان هاتون، هاوسەرۆکانی گەورەشارەوانیی ئامەدیش ئامادە …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس