به‌په‌له

admin_2gjg3n6q

سبەی پەیامەکەی ئۆجەلان بڵاودەکرێتەوە

سبەی بۆ جاری سێیەم شاندی ئیمراڵی سەردانی عەبدوڵا ئۆ,جە,لان دەکات و شاندەکە لەدوای دیدارەکەیان لەگەڵ ئۆ,جە,لان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا پەیامە چاوەڕوانکراوەکەی ئۆجەلان بڵاودەکەنەوە. وەزارەتی دادی تورکیا رەزامەندیی لەسەر داواکارییەکەی پارتی دیموکراسی و یەکسانیی گەلان (پارتی دەم) پیشاندا بۆ ئەوەی شاندی ئیمراڵی سەردانی عەبدوڵا ئۆ,جە,لان، رێبەری زیندانیکراوی پە,کە,کە لە گرتووخانەی دوورگەکە …

زیاتر بخوێنەرەوە

ساڵح موسلیم باسی بانگەوازەکەی ئۆجەلان و کۆنگرەکەی دیمەشق و نەوتی ناوچەی خۆسەر دەکات

ساڵح موسلیم، رایگەیاند، بانگەوازەکەی ئۆجەلان کاریگەریی لەسەر تێڕوانینی تورکیا بۆ رۆژئاوای کوردستان دەبێت و دەشڵێت، کورد پابەندی بانگەوازەکە دەبێت. ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکرات “پەیەدە” لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی مێزۆپۆتامیا رایگەیاند، بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، کاریگەریی لەسەر پێشهاتەکانی ناوچەکە دەبێت و بەو جۆرەش سەرەتای پرۆسەیەکی …

زیاتر بخوێنەرەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ سودانی: نەوتی هەرێم بەزویی هەناردە بکرێتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکاو سەرۆک وەزیرانی عێراقی ئاشکراکرد، ده‌شڵێت:”ڕۆبیۆ بەسودانی وتوە بەزویی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە”. ڕۆژی سێشەممە مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەڕێگەی تەلەفۆنەوە قسەی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد. لەبارەی ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە، تامی بروس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی …

زیاتر بخوێنەرەوە

کوردە بەشداربووەکانی کۆنگرەی دیالۆگی نشتیمانی سوریا لەلایەن “میت“ەوە  پەسەندکرابوون

قەندیل پرێس ڕامی عەبدولڕەحمان ـ بەڕێوەبەری ڕوانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ راگەیاند: “ئەو کوردانەی لە دیمەشق بەشداریان لە کۆنگرەی گفتوگۆی نیشتیمانی کردووە، پێشتر ناوەکانیان لە لایەن هەواڵگری تورکیا ”میت“وە پەسەندکراوە. کۆنگرەى دیالۆگی نیشتمانیی سووریا” دوێنێ سێشەممە 25ـى شوباتى 2025 لە دیمەشقى پایتەختى وڵاتەکە لە “هۆتێل داما روز” دەستیپێکرد، هەرچەندە کۆنگرەکە …

زیاتر بخوێنەرەوە

وەزیری بەرگری ئیسرائیل: ڕێگە نادەین باشووری سوریا ببێتە باشووری لوبنان

”باشوری سوریا لەلایەن ئیسرائیلەوە کۆنترۆڵکرا“ قەندیل پرێس سوپای ئیسرائیل لە باشوری سوریا لە پێشڕەویدایە و هێزی گەورەی سوپاکەیان دەگەنە بەرزاییەکانی جۆلان، و وەزیری بەرگری ئیسرائیلیش ڕاگەیاند: “رێگە نادەین باشووری سوریا وەک باشووری لوبنان بێت”. وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند: “هەر هەوڵێک کە هێزەکانی ڕژێمی سوریا بدەن بۆ جێگیرکردن و دروستکردنی پێگەی …

زیاتر بخوێنەرەوە

هێرشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوا بەردەوامە

ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاند “چەتەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك دوێنێ یەكشەممە بەهاوكاری فڕۆكەی جەنگی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی دەوڵەتی داگیركەری تورك، لە دەوروبەری بەنداوی تشرین هێرشێكیان ئەنجامدا، هەوڵیاندا هێرش بكەنە سەر خاڵێكی شەڕڤانانمان، شەڕڤانانمان وەڵامی هێرشەكەیان دایەوە و لە ئەنجامدا شەڕ ڕوویدا و ژمارەیەك چەتە كوژراون و هەندێكیش برینداربوون”. هەسەدە …

زیاتر بخوێنەرەوە

پرۆسەی ئاشتی تورکیا و کاریگەرییە هەرێمییەكان

✍ د. دلاوەر عەلائەدین لەوەدەچێ دەستپێشخەرییە نوێیەكەی ئەردۆغان – ئۆجەلان بۆ کۆتایی هێنان بە ململانێییەکی پێنج دەیە لە تورکیا پرۆسەیەكی جیددی بێ و ئەگەر سەرکەوێت، توانای ئەوەی هەیە کە تەواوی داینامیکی ناوچەکە لە قاڵب بداتەوە. ئامانجی سەرکردەکانی تورکیا لەو پرۆسەیەدا روونە: چەکداماڵینی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، داماڵینی شێوازی  عەسكەرتاری لە …

زیاتر بخوێنەرەوە

نەتانیاهو دەڵێت ڕێگە بە بوونی هێزەکانی هەیئەت تەحریر ئەلشام نادات لە باشوری سوریا

ڕۆژی یەکشەممە ئیسڕائیل ڕایگەیاند ڕێگە بە بوونی گروپی چەکداریی ئیسلامی هەیئەت تەحریر ئەلشام نادات لە باشووری سوریادا، نەک تەنها ئەو هێزانە بەڵکو هەر هێزێکی دیکە کە سەر بە فەرمانڕەوا نوێیەکانی سوریا بێت، داواشی کرد باشووری سوریا لە چەک دابماڵدرێت. لە 8 ی مانگی دوانزەدا گروپی هەیئەت تەحریر ئەلشام کە پێشتر …

زیاتر بخوێنەرەوە

6 کورد دەبنە ئەندامی پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا

بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەڵمانیا کە 12 کورد تێیدا بەربژێر بوون، شەشیان دەنگی پێویستیان بۆ بوون بە ئەندامی پەرلەمان بەدەستهێناوە. رۆژی یەکشەممە، 23ـی شوباتی 2025، هەڵبژاردنی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو. زیاتر لە 59 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەبوو بۆ هەڵبژاردنی 630 پەرلەمانتاری فیدراڵی. لەنێو کوردەکاندا فیرات کۆچاک، جەم ئینجە، میرزا ئەدیس …

زیاتر بخوێنەرەوە

دەستبەسەرکردنی شەش هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە میاندواو

هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە چەند گوندێکی شاری میاندواو شەش هاووڵاتیی کوردیان بە ناوەکانی خالق ڕەحیمی، سدیق عەباسنژاد، بێهزاد بەرجەستە، کەیوان بەرجەسته، شەهاب تەوان و نیما قوربانزادە دەستبەسەر کرد و گواستنیانەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ. بەپێی زانیاریەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ (٢٣ی فێبرییەی ٢٠٢٥) …

زیاتر بخوێنەرەوە