به‌په‌له

ئۆجالان پەیامێكی بۆ گەنجان بڵاوكردەوە

ئەمڕۆ ساڵوەگەڕی لەدایكبوونی عەبدوڵا ئۆجالانە و بەوبۆنەیەوە چەندین چالاكی رێكخراون، لەوچوارچێوەیەدا ئۆجالان لە پەیامێكدا بۆ ڕێپێوانی گەنجانی دەمپارتی دەڵێت “لە هەموو شوێنێك خۆتان بە ڕێكخستن بكەن.”

لە میانی ڕێپێوانی گەنجانی دەم پارتی پەیامی ئۆجالان خوێندرایەوە و تێیدا هاتووە “مانگی نیسان بۆ من ڕێنیسانسێكە. ژیانەوەیە. ڕێپێوانی گەنجان، ڕێپێوانی بەرەو ئازادییە. درێژەپێدانی ئازادییە و واتادارە. من كاتێك دەچووم خۆم ڕێكخستن دەكرد. كاتێك دەچووم بۆ خوێندنگا گرووپێكم هەبوو كە لەگەڵم دەجووڵانەوە. كۆمەڵایەتی بوون بەم شێوەیە دروست دەبێت. لە منداڵیمەوە تا ئێستا من ئەم شتە دەكەم”.

دەشڵێت “سۆسیالیزم كۆمەڵگایە. كۆمەڵایەتییە. سۆسیالیستیش كۆمەڵایەتیبوونە. لە كوردستانیش پێویستە بەم تێگەیشتنە سیاسەت بكرێت. ناوی ئەو سیاسەتی كۆمەڵایەتییە سۆسیالیستییە. ئەمەش بە ڕێكخستن كردن دەبێت. ڕێكخستنی كارێكی هەرە گرنگە. ئەگەر ئەمە نەكەن، بە توندی ڕەخنەتان لێ دەگرم. بۆ ئەوەش لە هەموو شوێنێك پێویستە خۆتان بەڕێكخستن بكەن. هەموو شوێنێكیش بەڕێكخستن بكەن. پشتگیری كارەكانتان دەكەم، سڵاوی خۆمتان پێ دەگەیەنم.”

دووبارە هەوڵبدەرەوە

تەقینەوەی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان لە شێلادزێ

​قەندیل پرێس لە ساتێکدا کە ناوچە شاخاوییەکان و دەڤەرە ستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستان پێویستیان بە خزمەتگوزاریی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *