به‌په‌له
U.S. President Donald Trump and Russian President Vladimir Putin look at each other during a press conference following their meeting to negotiate an end to the war in Ukraine, at Joint Base Elmendorf-Richardson, in Anchorage, Alaska, U.S., August 15, 2025. REUTERS/Kevin Lamarque TPX IMAGES OF THE DAY

ترمب: بۆ پوتین، پێویستە ئێران دەستبەجێ خۆی بەدەستەوەدان ڕابگه‌یه‌نێت

وتیشی: “هەردوو سەرۆک هەڵسەنگاندنی نزیکیان هەبوو بۆ ڕەفتارەکانی ڕژێمی کێیڤ بە سەرکردایەتی (ڤۆلۆدیمێر) زێلێنسکی، کە بە هاندانی ئەوروپییەکان و پشتیوانییان، سیاسەتێک پەیڕەو دەکات ئامانج لێی درێژکردنەوەی ماوەی ململانێکانە”.

بە گوتەی ئوشاکۆف، سەرۆکی ڕووسیا ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ “ڕاگەیاندنی ئاگربەست بە درێژایی ماوەی ئاهەنگەکانی ڕۆژی سەرکەوتن”، و وتیشی کە “ترەمپ بە چالاکانە پاڵپشتی ئەم دەسپێشخەرییەی کردووە و پێی وابووە کە جەژنەکە هێمایە بۆ سەرکەوتنێکی هاوبەش”.

​ڕووسیا لە 9ی ئایاردا یادی ڕۆژی سەرکەوتن دەکاتەوە وەک یادکردنەوەی سەرکەوتنی یەکێتی سۆڤیەت بەسەر ئەڵمانیای نازیدا لە جەنگی جیهانی دووەم، و لەو بۆنەیەدا ساڵانە نمایشێکی سەربازی لە ناوەڕاستی مۆسکۆ ئەنجام دەدرێت.

ماوەی نزیکەی سێ هەفتەیە ئاگربەستێک کارایە کە دوای زیاتر لە 40 ڕۆژ لەو جەنگە بەدەستهات کە ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئیسرائیل دژی ئێران دەستیان پێکردبوو.

​واشنتن و تاران یەکەم خولی دانوستانەکانیان لە ئیسلام ئاباد لە سەرەتای مانگی نیساندا ئەنجامدا. لە سایەی چەقبەستوویی هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان، گەشتە دەرەکییەکەی عێراقچی دێت کە تێیدا پێرێ سەردانی ڕووسیای کرد.

​عێراقچی لەگەڵ سەرۆک پوتین کۆبووەوە و پوتین جەختی کردەوە کە مۆسکۆ هەموو توانایەکی خۆی بەکاردەهێنێت بۆ یارمەتیدان لە کۆتاییهێنان بە جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

​وتیشی کە “ڕووسیا هاوشێوەی ئێران، مەبەستیەتی بەردەوام بێت لە پەیوەندییە ستراتیژییەکانمان”، و ستایشی “ئاستی ئازایەتی و پاڵەوانێتی گەلی ئێرانی کرد لە تێکۆشانیان بۆ سەربەخۆیی و سەروەرییان”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ترەمپ: ئێرانییەکان وتوویانە لە داڕمانداین و داوای کردنەوەی گەرووی هورمزیان کردووە

بەپێی وتەی سەرۆکی ئەمریکا ئێران پێی راگەیاندووە کە “لە دۆخی داڕماندان” و دەیەوێت وڵاتەکەی بەزووترین …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *