دەستبەسەر كردنی مامۆستا لوقمان ئەمینی دوای ڕۆیشتنی بۆ دادگای تایبەتی ڕۆحانیەتی هەمەدان و گواستنەوەی بۆ شوێنێکی نادیار

مامۆستا لوقمان ئەمینی، ئیمام جومعەی مزگەوتی چواریار نەبی شاری سنە، ئەمڕۆ دووشەممە ١ی بانەمەڕ، دوای بانگهێشتکردن و ڕۆیشتنی بۆ دادگای تایبەتی ڕۆحانیەتی هەمەدان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

ئەم كەسایەتییە ئایینییە دیارەی کورد کە پێشتر بە تۆمەتی پشتیوانی كردن لە خەڵک لە سەردەمی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی”دا بە ١١ ساڵ زیندان و لێسەندنەوەی جلوبەرگی ئایینی و دوورخستنەوە بۆ ئەردەبیل مەحکووم کرابوو، جارێکی دیکە بە بانگهێشتنامەیەک بانگهێشتی دادگا کرایەوە.

بنەماڵە و کەسوکاری مامۆستا ئەمینی لە بارودۆخ و شوێنی مامۆستا ئەمینی بێ ئاگان و ئەمەش نیگەرانیی سەبارەت بە چارەنووسی  ناوبراو دروست كردووە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

چالاکوانێکی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە کوژرا

کۆڵبەرنیوز ڕایگەیاند، چالاکوانێکی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *