به‌په‌له

باقرخان: بەڕێز ئۆجالان بەڵێنی داوە شەڕ جارێکی دیکە ڕووناداتەوە

باقرخان ڕایگەیاند، کورد ساڵانێکی دورودرێژە لەم خاکەدا دەستی بۆ ئاشتی درێژ کردووە، لە هیچ وڵاتێکدا کە ئاشتی تێدا بەرقەرار بووبێت لێکترازان ڕووی نەداوە، ئەگەر بەڕێز ئۆ,جالان بەڵێنی دابێت، کە شەڕ و پێکدادان جارێکی دیکە ڕووناداتەوە، کەواتە ڕووناداتەوە و با کەس لە ئاشتی نەترسێت.

ئەمڕۆ، تونجەر باقرخان، هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی لە کۆبوونەوەیەکی پارتەکەی سەبارەت بە پرۆسەکە زانیاری خستەروو.

تونجەر باقرخان، ئاماژەی بەوە کرد، لە هیچ وڵاتێکدا کە ئاشتی تێدا بەرقەرار بووبێت لێکترازان ڕووی نەداوە، ئەگەر بەڕێز ئۆ,جەلان بەڵێنی دابێت، کە شەڕ و پێکدادان جارێکی دیکە ڕووناداتەوە، کەواتە ڕووناداتەوە و با کەس لە ئاشتی نەترسێت.

وتیشی: کورد ساڵانێکی دورودرێژە لەم خاکەدا دەستی بۆ ئاشتی درێژ کردووە، بەڵام تەنانەت ئەگەر زوڵمیشی دیتبێت، لە دژی زوڵم بە سەربەرزییەوە تێکۆشاوە.

باسیلەوەشکرد، بە هەموو دڵسۆزیی و  بڕوامانەوە و بێ ئەوەی هیچ مەرامێکی خراپمان هەبێت، دەست بۆ ئاشتی درێژ دەکەین، بەو هۆیەوە با خوشک و برا تورکەکانمان نەترسن و دیموکراتی بەدی دێت.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

مەزڵووم عەبدی: لە سووریای نوێدا شۆڤێنیەت جێگەی نابێتەوە و دەبێت مافە ڕەواکانی گەلی کورد بە شێوەیەکی یاسایی و دەستووری بچەسپێنرێن

قه‌ندیل پرێس لە یادی 100 ساڵەی دامەزراندنی شاری قامیشلۆدا کە هەمیشە وەک لانکەی سەوزی پێکەوەژیان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *