به‌په‌له

چیای مەقلوب دەسوتێت و بەرگریی شارستانی بێدەنگە؛ “48 کاتژمێرە تادیت ئاگرەکە فراوانتر دەبێت

قەندیل پرێس

شێخان، پارێزگای دهۆک — ماوەی زیاتر لە 48 کاتژمێرە ئاگرێکی گەورە و فراوان لە چیای مەقلوب، لە سنووری قەزای شێخان لە پارێزگای دهۆکی هەرێمی کوردستان کەوتووەتەوە و تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێکی فەرمی و تیمەکانی بەرگریی شارستانی بە هانای ناوچەکەوە نەچوون.

​ئاگرەکە کە سات بە سات پەرە دەسێنێت و ڕووبەرێکی فراوانتر لە پوش و پاوەن دەسوتێنێت، مەترسییەکی جیددی بۆ سەر ژینگەی ناوچەکە دروستکردووە. بە گوتەی سەرچاوە خۆجێیەکان، جگە لە سوتانی هەزاران دار و پۆشاکی سروشتی، ئاگرەکە هەڕەشە لە چەندین شوێنەواری مێژوویی و دێرینی ناوچەکە دەکات.

​لە کاتێکدا دۆخی ناوچەکە زۆر هەستیارە، بەڵام تا ئێستا هیچ دەزگا و لایەنێکی پەیوەندیدار ئاگرەکەیان بە هەند وەرنەگرتووە و، بە وتەی هاووڵاتییان، کەس خۆی لێ نەکردووە بە خاوەن تەنها ژمارەیەک گەنجی خۆبەخشی ناوچەکە نەبێت کە بە دەستووباڕی ڕووت و بە کەرەستەی زۆر سەرەتایی لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی بڵێسەکاندان پێش ئەوەی کارەساتێکی گەورەتری لێ بکەوێتەوە.

​مامۆستا ڕەزوان زرار کە ​یەکێکە لەو گەنجە خۆبەخشانەی کە لە سەر هێڵی پێشەوەی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەیە، لە لێدوانێکدا بۆ قەندیل پرێس نیگەرانی و ناڕەزایەتی خۆی دەربڕی و ڕەخنەی توندی لە کەمتەرخەمی لایەنە فەرمییەکان گرت و گوتی ​زیاتر لە 48 کاتژمێرە ئاگرەکە بەردەوامە و تا دێت فراوانتر دەبێت. ئێمە لێرە تەنها بە دەستی بەتاڵ و بە هاوکاریی چەند هاوڕێیەکی خۆبەخش شەڕی ئەم ئاگرە دەکەین. ئەو گەنجە خۆبەخشە ئاماژەی بەوەشدا جێگەی سەرسوڕمان و داخە کە تا ئێستا هیچ تیمێکی بەرگریی شارستانی یان لایەنێکی حکومی نەهاتوون بە هانامانەوە و ژینگەی ئەم چیا مێژووییە لەبەردەم چاوماندا دەسوتێت.

خۆبەخشانی ناوچەکە داوایەکی بەپەلە ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرگریی شارستانی دەکەن کە بە زووترین کات تیم و کەرەستەی پێویست ڕەوانەی چیای مەقلوب بکەن بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە و ڕێگریکردن لە لەناوچونی زیاتری سروشت و شوێنەوارە مێژووییەکانی سنوورەکە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

بەڕێوەچوونی هەڵمەتی زاگرۆسانە لە دارستانەکانی مەریوان

ئەمڕۆ هەینی ۲۱ی سەرماوەز، هەڵمەتی زاگرۆسانە لە دارستانەکانی نێوان کاڵ و دەگاشێخانی مەریوان بەڕێوەچوو. ئەنجومەنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *