به‌په‌له

حووسییەکان هێرشیان کردە سەر کێڵگەی نەوتی ئارامکۆی سعوودی

گرووپی حووسییەکان لە یەمەن ڕایانگەیاند، لە ڕێگەی درۆنێکی خۆکوژەوە هێرشیان کردووەتە سەر دامەزراوەیەکی کۆمپانیای نەوتی ئارامکۆ لە شاری نەجران، کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای سعوودیە.

ئەمڕۆ هەینی ئاژانسی “سەبا”ی سەر بە حووسییەکان، لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە بڵاویکردەوە، هێرشەکە لە ڕێگەی درۆنەوە ئەنجامدراوە و ئۆپەراسیۆنەکە ئامانجەکەی بە وردی و سەرکەوتوویی پێکاوە، بەڵام ئاماژەی بە زەرەر و زیانی ماددی و گیانی نەکردووە.

لە بەرامبەردا، تا ئێستا لایەنی سعوودی هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی دەربارەی قەبارەی زیانەکان یان ڕەتکردنەوەی هەواڵەکە بڵاونەکردووەتەوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

حزبوڵڵای عێراقی داوای هەڵوەشاندنەوەی پێشمەرگە دەکات  

قەندیل پرێس- ڕاپۆرتی تایبەت بە بەیاننامەیەکی تونددا، کەتائیبی حزبوڵڵای عێراقی مەرجەکانی بۆ هەڵوەشاندنەوە و دانانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *