به‌په‌له

گوتەبێژى یەکێتی: نزار ئامێدی بەربژێرى یەکێتییە بۆ پۆستى سەرۆککۆمار

کاروان گەزنەیی گوتەبێژى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، بەربژێرى فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق نزار ئامێدییە.

نزار محەممەد سەعید محەممەد ئامێدی

– ساڵی 1968 لە شارۆچکەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک لە دایکبووە و خێزاندارە و چوار منداڵی هەیە.

– بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی میکانیکیدا هەیە و  ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.

– لە ساڵی 2024وە بەرپرسی نووسینگەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانە لە بەغداد.

– لە ساڵانی 1993 – 2003 لە نووسینگەی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کاریکردووە.

– لە ساڵانی 2005 – 2022  ڕاوێژکاری هەر سێ سەرۆکۆماری عێراق (جەلال تاڵەبانی، فوئاد مەعسوم ، بەرهەم ساڵح) بووە.

– لە ساڵانی 2022 -2024 وەزیری ژینگەی عێراق بووە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

شاندێکى هاوبەشی ئەمنی عێراق و هەرێم دەچێتە تاران

 ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئاشکرای کرد، لێکتێگەیشتنێکی “گەورە” لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *