گەمارۆی سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە شەرمەزارکرا

یەکێتیی ژووری پیشەسازی و بازرگانیی حەلەب، گەمارۆی حکومەتی کاتیی سووریای لەسەر گەڕەکە کوردییەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی شەرمەزارکرد.

ئەمڕۆ، یەکێتیی ژووری پیشەسازی و بازرگانیی حەلەب، لە ڕاگەیاندراوێکدا هێرش و گەمارۆکانی سەر گەڕەکە کوردییەکانی شێخ مەقسوود، ئەشرەفییە و بەنی زەیدی شەرمەزار کرد.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەختکرایەوە، کە گەمارۆکان بە تەواوەتی جووڵەی بازرگانی و کەرتی پیشەسازی پەکخستووە و زیانی بە کەرتی بازرگانیی پارێزگاکانی دیکەی سووریا گەیاندووە، ئەمەش زیانێکی گەورەی نەک لە جووڵەی بازرگانیی حەلەب بەڵکوو بە بازرگانی نیشتیمانی گەیاندووە.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەواز لە حکومەتی کاتیی سووریا کرا، لە زووترین کاتدا بەبێ مەرج گەمارۆکان هەڵبگرێت، و سەرجەم ڕێگاکان بە مەبەستی جووڵەی بازرگانی و پێشەسازی و پێویستییەکانی لە گەڕەکەکانی شاری حەلەب بکاتەوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *