به‌په‌له

ڕەگەزنامەی فەخریی ئیتاڵیا بەخشرایە شەریفە محەممەدی، پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی

لە مەراسیمێکدا کە ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری فابریانۆی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو، ئەنجومەنی شاری ئەم شارە نازناوی “هاووڵاتیی فەخری”ی بەخشییە شەریفە محەممەدی، پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی، سێ ژن کە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە.

سەرەتای مەراسیمەکە بە وتاری سەرۆکی ئەنجومەنی شاری فابریانۆ دەستی پێکرد کە تێیدا ستایشی هەوڵە بەردەوامەکانی ئەم سێ ژنەی لە پێناو ئازادی و یەکسانی و کەرامەتی مرۆڤدا کرد. پاشان کورتە فیلمێک لە شیعرخوێندنەوەی ئەوان نمایشکرا.

لەکۆتاییدا سەرۆکی ئەنجومەن بە شانازییەوە ڕەگەزنامەی فەخری پێشکەشی ئەو سێ ژنە ئازایە کرد و ڕایگەیاند کە ئەمە نەک تەنها ڕێزە بۆ ئەوان، بەڵکوو بەهای ژیان و کەرامەتی مرۆڤە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سووکایەتیکردن بە لەیلا زانا لە یاریگاکانەوە بەردەوامە؛ یانە کوردییەکان دەڵێن “ئابڕوومانە”

سووکایەتیکردن و جنێودان بە لەیلا زانا، سیاسەتمەداری دیاری کورد لەنێو یاریگاکانی تورکیا فراوانتر دەبێت و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *