پۆلیسی سوید: بەهۆی تەقەکردن لە خوێندنگەیەک 10 کەس کوژران

پۆلیسی سوید لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، لە رووداوێکی تەقەکردندا لە خوێندنگەیەکی شاری ئۆریبرۆ لە ناوەڕاستی سوید 10 کەس کوژران.

رۆبێرتۆ ئید، بەڕێوەبەری پۆلیسی ئۆریبرۆ رایگەیاند، تەقەکەرەکە کوژراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا زانیارییان لەبارەی هۆکاری سەرەکیی تەقەکردنەکە نییە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، تەقەکەرەکە تەمەنی نزیکەی 35 ساڵە کە پێشتر لەلایەن پۆلیسەوە نەناسرابوو.

دواتر راگەیاندنەکانی سوید بڵاویانکردەوە، 15 کەس بەهۆی رووداوی تەقەکردنەکەوە برینداربوون کەهیچ منداڵێکیان تێدا نییە.

پۆلیسی سوید راشیگەیاند، تاوەکو ئێستا دڵنیانین لەوەی تەقەکردنەکە کردەوەیەکی تیرۆریستی بێت.

گوتیشی، باوەڕیان وایە تەقەکەرەکە تەنیا یەک کەس نییە و بەدوای هاوکارەکانیدا دەگەڕێن.

بەگوێرەی شایەتحاڵەکان دەنگی تەقەکان نزیکبوون و بەهۆیەوە خوێندکارەکان لەژێر کورسی و مێزی پۆلەکاندا خۆیان حەشارداوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

نێچیرڤان بارزانی: ئیتاڵیا لە شەڕی دژی تیرۆردا هاوکاریی سەربازیی گرنگی پێشکەش کردووین

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕۆما لەگەڵ سەرۆکی ئیتاڵیا کۆبووەوە و تێیدا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *