لە ئیتالیا رەگەزنامەی فەخری بەخشرایە ئۆجەلان

قەندیل پرێس

ئەمڕۆ دوشەممە 14ی نیسانی 2025، لە شاری بۆلۆنیای ئیتالیا لە رێوڕەسمێكدا حكومەتی ئیتاڵیا رەگەزنامەی فەخری بەخشيە عەبدوڵا ئۆجەلان، رابەری زیندانیکراوی پارتی كرێكارانی كوردستان، رەگەزنامەكە لەلایەن عومەر ئۆجەلان، پەرلەمانتاری دەم پارتی و برازای ئۆجەلان وەرگیرا.

رێوڕەسمەكە لە کۆشکی ئاکورسیۆی هەرێمی ئیمیلیا_ڕۆمانیا بەڕێوەچو. جێگری سەرۆکی شارەوانی و سەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانی بۆلۆنیا و چەندین بەرپرسی ئیتاڵی و ڕێکخراوە کوردییەکان بەشدار بون لە رێوڕەسمەكەدا.

عومەر ئۆجەلان، لە تۆڕی (ئێكس) نوسیویەتی؛ “ئەمڕۆ هەست بە شانازی و خەڵات دەکەین، بەناوی بەناوی ئۆجەلان و گەلی کوردەوە، سوپاسی ئەو شەرەفە دەکەین، هیوادارین ئەم خەڵاتە ببێتە هۆی ئاشتی و دیموکراسی و ئازادی.

بەخشینی ڕەگەزنامەی فەخری بە (عەبدوڵا ئۆجەلان) لەسەر پێشنیاری جێگری سەرۆکی شارەوانی بۆلۆنیا ئیمیلی کلانسی و سەرۆکی فراکسیۆنی هاوپەیمانی مەدەنی دیتیۆن بیگاج، لە ئەنجومەنی شاری بۆلۆنیا بوو.
تا ئێستا لە ئیتاڵیا زیاتر لە 20 شارەوانی ڕەگەزنامەی فەخرییان بەخشیوەتە عەبدڵا ئۆجەلان.

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ئەڵمانیا: ئەمریکا بەبێ ستراتیژ هاتووەتە ناو شەڕی ئێرانەوە

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند، ئەمریکا بەبێ هیچ ستراتیژێک هاتووەتە ناو شەڕی ئێرانەوە، هۆشداریشیدا لەوەی کە بەم …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *