به‌په‌له

سوپای تورکیا دوو هاوڵاتی مەدەنی شەهید دەکات

قەندیل پرێس، دهۆک

کەمێک لەمەو پيش، درۆنێکی سوپای تورکیا لە گوندی بامشمش سەر بە ناحیەی دینارتە لە قەزای ئاکرێ لە پارێزگای دهۆک، دوو هاولاتی کە هاوسەری یەکتر بوون کرانە ئامونج و شەهیدکران.

بەپێ زانیاریەکانی قەندیل پرێس؛ ئەمرۆ دووشەممە 27ـی کانوونی دووەمی 2025، ئەو دوو هاوسەرە بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانی جووتیاریان چوونەتە نێو باخەکەیان، بەڵام لە لایەن درۆنەکانی تورکیاوە بە ئامنج گیراون.

بەپي زانیاریەکانی قەندیل پرێس ناوی پیاو (جەعفەر خالد)ە و ناوی ژن(تووتیخان)ە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

کۆچبەرانی سەرێکانی لە کاتی سەرداندا بە دەستگرتن و تاڵانی ماڵەکانیان دەگەن

کۆچبەرانی سەرێکانی، کە پاش هێوربوونەوەی دۆخی ناوچەکە، بە سەردانێکی کورت دەڕۆنەوە ناوچە و گوندەکانیان، تا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *