راوێژکارێکى ئەردۆغان: دەبێت ئۆجەلان بەبێ مەرج بانگەوازی چەکدانان بکات

گەورە راوێژکارێکی ئەردۆغان دەڵێت، پێویستە عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان، بەبێ مەرج بانگەوازی چەکدانان بۆ پەکەکە بکات.

مەهمەت ئوچوم، گەورە راوێژکاری رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، کە هاوکات بریکاری سەرۆکی دامەزراوەی سیاسەتە یاساییەکانە لە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا دەڵێت، لەپێناو تورکیایەکی بێ تیرۆردا، پێویستە بانگەوازی چەکدانان بەبێ مەرج بێت و بەبێ مەرجیش دەبێت.

گوتیشی، ئەو بانگەوازە بەجۆری دیکە مایەی قبوڵكردن نییە، با کەس سیناریۆی خەیاڵی و بابەتی فریودەرانەی دروستکراو نەخاتەڕوو.

لەگەڵ ئەوەی یەک سەدەیە کورد لە تورکیا داوا دەکات زمانی کوردی وەکو زمانی فەرمی بناسرێت، بەڵام مەهمەت ئوچوم دەڵێت، “کورد زیاتر خاوەندارێتی لەو راستییە کردووە کە پێویستە زمانی تورکی تاکە زمانی فەرمی دەوڵەت بێت و ببێتە سەروەر و کۆکەرەوەی هەمووان”.

گەورە راوێژکارەکەی ئەردۆغان لەبارەی هەوڵە نوێیەکانی دەوڵەتیش ئاماژەی بەوەکردووە، “بە هەوڵەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان و دەوڵەت باخچەلی، ئامانجی تورکیای بێ تیرۆر و دەستپێشخەریی نوێی دەوڵەت خێراتر بووە”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

قەدەغەکردنی هاتنی کرێکارانی ڕۆژهەڵات بۆ هەرێمی کوردستان لەلایەن ئێرانەوە

​کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێگەی ناردنی کورتەنامە بۆ کرێکارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هاتنی ئەوانەی بۆ دابینکردنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *