به‌په‌له

روبیۆ بۆ شەرع: پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و سووریا گرنگن

🔻

🔹 وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و سەرۆکی سووریا لە ئەمریکا کۆبوونەوە. وەزیرە ئەمریکیەکە رایگەیاند، باسی سەقامگیریی سووریا و گرنگی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلیان کرد.

🔹 رۆژی دووشەممە، 22ی ئەیلوولی 2025، مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ئێکس بڵاویکردەوە، “لەگەڵ شەرع، سەرۆکی سووریا، کۆبوومەوە سەبارەت بە ئامانجە هاوبەشەکانمان بۆ سەقامگیری و سەروەریی سووریا و ئەو هەوڵانەی بۆ ئاشتی و پێشکەوتن بۆ هەموو سووریاییەکان هەن.”

🔹 وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد، “گفتوگۆمان کرد لەبارەی جێبەجێکردنی راگەیێندراوە مێژووییەکەی سەرۆک ترەمپ بۆ هەڵگرتنی سزاکان و گرنگیی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و سووریا.”

🔹 ئایاری ئەم ساڵ، ترەمپ لە سعودیە رایگەیاند، وڵاتەکەی بەشێکی سزاکانی سەر سووریا هەڵدەگریت.

🔹 ساڵی 2011 و دوای دەستپێکی خۆپێشاندان و دواتر شۆڕشی سووریا، ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا ژمارەیەک سزایان بەسەر سەرۆک و بەرپرسەکانی دیکەی سووریادا سەپاند.

🔹 کانوونی یەکەمی رابردوو، هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانی ئەو کاتی سووریا حکومەتی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی وڵاتەکەیان رووخاند. دواتر، ئەو هێزانە حکومەتێکی کاتییان لەو وڵاتە دامەزراند.

🔹 ئەحمەد شەرع، کانوونی یەکەمی 2024 بووە سەرۆکی سووریا و یەکەمجارە بەشداری لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەمریکا دەکات.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ئاكسیۆس: سێشه‌ممه‌ تره‌مپ له‌گه‌ڵ تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌باره‌ی لێدان له‌ ئێران كۆده‌بێته‌وه‌

ماڵپه‌ڕی ئاكسیۆس بڵاویكرده‌وه‌، رۆژی سێشه‌ممه‌، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ تیمی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *