بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان هۆشداری دەداتە دەسەڵاتی نوێی سوریا

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان لەبارەی شەڕ لە ناوچەكانی لازقیە و حمس  هۆشداری دەداتە دەسەڵاتدارانی دیمەشق و دەڵێت، هۆكاری شەڕەكان هەڵە خوێندنەوەی واقیعی سووریایە لە لایەن دەسەڵاتدارانی نوێی دیمەشقەوە.

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت “ئەم شەڕە وڵاتەكەمان بەرەو كارەسات دەبات و دەبێتە هۆی ئەوەی كۆمەڵكوژی بەسەر گەلەكەمان بێت.”

هاوكات داواش لە هەموو لایەك دەكات ددان بەخۆیان دابگرن و بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكە بكەن و كێشەكان لە رێگەی دیالۆگەوە چارەسەربكرێن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *