عەفرا ئەلھاملی، بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییە ستراتیژییەكان لە وەزارەتی دەرەوە، هەموو بانگەشەکانی سەبارەت بە دۆخی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان ئیمارات و کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ڕەتکردەوە.
ئەلحاملی جارێكی دیكە پابەندبوونی پتەوی ئیماراتی بە گفتوگۆ، هاوکاری و یەکگرتنی ناوچەیی وەک ئامرازێکی سەرەکی بۆ پێشخستنی ئاشتی و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە ناوچەکەدا دووپات کردەوە.
ئەلحاملی ڕایگەیاند لەبەر ڕۆشنایی پەرەسەندنی گرژییە ناوچەییەکان کە ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی تێکدەدەن، تەواویبئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان و مامەڵە داراییەکان لەگەڵ ئێران تا ئاگادارکردنەوەی دواتر ڕاگیراون.
ئەلحاملی جەختی لەوە کردەوە کە ئیمارات بە توندی بە پاراستنی تەندروستیی سیستەمی داراییی نێودەوڵەتی، بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بەرزترین ستانداردە جیهانییەکان پابەندە.
قەندیل پرێس