به‌په‌له

پزیشکیان پڕۆژەیاسای هەڵپەساردنی هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆم واژۆ کرد

دوای پەسندکردنی لە لایەن پەرلەمان و ئەنجوومەنی پاراستنی دەستوورەوە، سەرۆککۆماری ئێران بە دەرکردنی بڕیارێک یاسای راگرتنی هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم خستە واری جێبەجێکردنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 2ی تەمموزی 2025، میدیای فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران بە دەرکردنی بڕیارێک فەرمانی بە جێبەجێکردنی یاسای راگرتنی هاوکارییەکانی ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم کردووە.

بەپێی میدیای فەرمیی ئێران، بڕیارەکە بۆ رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران، ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران و وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکە نێردراوە و داوایان لێکراوە، دەست بە جێبەجێکردنی یاساکە بکەن.

بە پێی یاساکە، تاوەکو ئاسایشی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و بەردەوامیی بەرنامەی ئەتۆمیی ئەو وڵاتە گەرەنتی نەکرێت، رێگە نادرێت پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم سەردانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بکەن.

چوارشەممەی رابردوو، 25ی حوزەیرانی 2025، پەرلەمانی ئێران پرۆژەیاسای هەڵپەساردنی هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم پەسند کرد.

دوای پەسندکردنی پرۆژەیاساکە، محەممەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند: “تاوەکو ئاسایشی دامەزراوە ئەتۆمییەکانمان گەرەنتی نەکرێت، ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رادەگرێت.” جەختیشی کردەوە، “بەرنامەی ئاشتیخوازانەی ئەتۆمیی ئێران بە خێراییەکی زیاترەوە بەردەوام دەبێت.”

رۆژێک دواتر، ئەنجوومەنی پاراستنی دەستووری ئێران یاساکەی پەسند کرد.

راگرتنی هاوکارییەکانی ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە کاتێکدایە، تاران لە هەڵوێستی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکە و رافایل گرۆسی، سەرۆکی رێکخراوەکە لە بەرامبەر هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ناڕازییە و پێی وایە، “هەڵوێستە نادروستەکانی رێکخراوەکە” بوونەتە هۆکاری هێرشکردنە سەر ئێران.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دەم پارتی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران شەرمەزار کرد

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە بەیاننامەیەکدا، سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی لە ئێران و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *