پرۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی قەیووم پێشکەشی پەرلەمانى تورکیا کرا

چوار فراکسیۆنی پەرلەمانی تورکیا پرۆژەیاسایەکیان لەبارەی قەیووم پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرد و دەڵێن: قەیووم پێچەوانەی دەستووری تورکیایە و پێویستە هەڵبوەشێندرێتەوە.

ئەو چوار فراکسیۆنەی پرۆژەیاساکەیان پێشکەشی پەرلەمان کردووە پێکهاتوون لە جەهەپە، پارتی دەم، ئیی پارتی و فراکسیۆنی هاوبەشی پارتی ئایندە و سەعادەت.

جیا لە ئەندامانی ئەو چوار فراکسیۆنە، ئەندامانی پێنج حیزبی دیکەی تورکیا واژۆیان لەسەر پرۆژەیاسای کۆتاییهێنان بە قەیووم کردووە.

لە پڕۆژەیاساکەدا ئاماژە بەوەدراوە، یاسای تایبەت بە دوورخستنەوەی سەرۆکی شارەوانییەکان و دانانی قەیووم لە جێگەیان، پێچەوانەی ماددەکانی یەک، پێنج، 123 و 127ـى دەستووری تورکیایە.

گۆکهان ئایدن، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی جەهەپە، دەڵێت، پشتگیریکردنی 10 حیزبی تورکیا لە پرۆژەیاسای کۆتاییهێنان بە قەیووم، “زۆر گرنگە” و رەخنەی لەو چوار حیزبەی دیکە گرت، کە پێکهێنەری هاوپەیمانیی جمهورن و پشتیوانیی لە پرۆژەیاساکە ناکەن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *