سەرۆکی پارتی ڕایگەیاند، دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەست بە گفتوگۆ دەکرێت بۆ ئەوەی پەرلەمان دەستبەکاربێت و دواتریش هەنگاوەکانی تری بەدوادادێت.
مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی لە وتارێکدا لە کۆڕبەندی مێپس وتی: لە هەرێمی کوردستان هەڵبژاردنێکی مێژویی ئەنجامدرا و خەڵکی کوردستان سەلماندیان کە هەست بە بەرپرسیارێتی دەکەن.
بارزانی وتیشی: لەم ڕۆژانەدا و دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، دەست بە گفتوگۆ دەکرێت بۆ ئەوەی بە زویی پەرلەمان دەستبەکاربێت و پاشان هەنگاوەکانی تری بەدوادادێت.
جەختیکردەوە، کە دەبێت ئایندەدا هەرێمی کوردستان یەک حکومەت یەک پەرلەمان یەک هێزی پێشمەرگە هەبێت.
لەبارەی سەرژمێریەوە وتی: سەرژمێری هیچ نێتێکی سیاسی لە پشتیەوە نابێت و لەو بارەیەوە دڵنیایی دراوە.
سەبارەت بە پەیوەنییەکانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ دەڵێت: پەیوەندییەکی باش هەیە لە نێوان حکومەتی هەرێم و فدراڵ بۆ چارەسەر کێشەکان و ئەگەر نێتێک هەبێت هەمو گرفتێک چارەسەر دەبێت.
قەندیل پرێس