به‌په‌له

٦٢ ساڵ بەسەر کۆچی دوایی گۆرانی شاعیردا تێپەڕ دەبێت

گۆرانی شاعیر ناوی تەواوی عەبدوڵا بەگی کوڕی سلێمان بەگی عەبدوڵا بەگە، لە ساڵی ١٩٠٥ـدا لە ھەڵەبجە لەدایکبووە، باوک و باپیریشی لە ھۆنراوە و وێژەدا بەھرەیان ھەبووە، بنەماڵەی باپیری لە بەگزادەی «میران بەگی» لە ناوچەی مەریوان بوون، پاشان ڕوودەکەنە ھەڵەبجە چونکە خۆیان بە جاف زانیوە ‌و لەوێ نیشتەجێ ئەبن.

گۆران، لای باوکی دەرسی قورئان ‌و قۆناغی سەرەتایی خوێندووە، پاشانیش لە مزگەوتی پاشا‌ی ھەڵەبجە بووە بە فەقێ، لەساڵی ١٩١٩ـدا پاش کۆچی دوای باوکی و کوشتنی براکەی لە ساڵی ١٩٢٢ـدا لە پێناو بەدەستهێنانی بژێوی ژیان بۆ خۆی و دایکی دەست لە خوێندن ھەڵئەگرێت ‌و لە ساڵی ١٩٢٢ـەوە تا ساڵی ١٩٢٥ ناڕەحەتی زۆر دەچێژێت، گۆران بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٢٥ـدا بە مامۆستایی لە قوتابخانەی ھەڵەبجە دامەزراوە ‌و تا ١٩٣٧ لە خوێندنگەکانی ئەو ناوچەیەدا ماوەتەوە و خزمەتی کردووە.

پاش ساڵی ١٩٣٧ دەچێتە فەرمانگەی ئەشغاڵ بەشی «کاروباری ڕێگاوبان» ‌و تا گرانی یەکەم لە ساڵی ١٩٥١ـدا لەو بەشەدا ئەمێنێتەوە، لەو چەند ساڵەدا لەگەڵ چەند ڕۆشنبیرێکی تری کورددا دەچێت بۆ یافا لە فەلەستین و لە ئێستگەی ڕادیۆی ڕۆژھەڵاتی نزیک، بە مەبەستی بەشداری لە خەباتدا لە دژی فاشیزم، بەشی کوردستان دەکەنەوە.

لە تشرینی دووەمی ١٩٥٢ـدا دەچێت بۆ سلێمانی ‌و دەبێت بە بەرپرسی ڕۆژنامەی ژین، تا ئەیلوولی ١٩٥٤ لەسەر ئەم کارە ئەمێنێتەوە، لە ١٧ـی تشرینی یەکەمی ١٩٥٤ـدا بۆ جاری دووھەم لەگەڵ کۆمەڵێک لە ئاشتییخوازانی سلێمانی دەگیرێت و فەرمانی ساڵێک بەند و ساڵێک خستنەژێر چاودێریی پۆلیسی بەسەردا دەدرێت.

گۆرانی نوێگەر لە سەرەتای ١٩٦٢ـدا دەردەکەوێت کە گەدەی تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بووە، نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی لە بەغدا بۆ دەکرێت بەڵام پاش ئەو نەشتەرگەرییە دەچێت بۆ مۆسکۆ و سێ مانگێک لە نەخۆشخانەی کرێملین و سەنەتۆری بەرڤیخە بەسەر دەبا و پاشان ئەگەڕێتەوە بۆ عێراق پاش گەڕانەوەی بە ماوەیەکی کەم نەخۆشییەکەی سەرھەڵدەداتەوە، بەو هۆیەوە لە ١٨ـی تشرینی دووەمی ١٩٦٢ لە شاری سلێمانی کۆچی دوای دەکات.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دوو هاونیشتمانی خەڵکی بۆکان لە خۆپێشاندانەکانی تاران کوژران

لە خۆپێشاندانەکانی تاران دوو هاونیشتمانیی خەڵکی بۆکان بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژران رێکخراوێکی مافی مرۆڤیش …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *