وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا له‌باره‌ى كشانه‌وه‌یان له‌ڕۆژئاواى كوردستان زانیاریى ئاشكراده‌كات

وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا له‌باره‌ى كشانه‌وه‌یان له‌ڕۆژئاواى كوردستان زانیاریى ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “بڕیاری کشانەوەی هێزەکانمان لەسوریاو ڕۆژئاوای کوردستان، ته‌نها له‌ده‌ستى دۆناڵد ترەمپە”.

پیت هێگسەس وەزیری بەرگریی ئەمریکا لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند، “بڕیاری کشانەوەی هێزەکانمان لەسوریاو ڕۆژئاوای کوردستان، ڕاسته‌وخۆ له‌دەستی دۆناڵد ترەمپەو بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی وڵاتەکەش ڕەچاو دەکرێن”.

هێگسەس ئه‌وه‌شى وت:”ئێمه‌ لەوەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن)، پلان بۆ هەموو ئەگەرێک دادەنێین‌و ئامادەکاریشی بۆ دەکەین”.

ئەم لێدوانانە لەکاتێکدان، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر دوو بەرپرسی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بەئاژانسەکانی هەواڵیان ڕاگەیاندبوو، دۆناڵد ترەمپ‌و چەند بەرپرسێکی ئیدارەکەی، خواستی خۆیان بۆ کشانەوەی هێزەکانیان لەسوریاو ڕۆژئاوای کوردستان نیشانداوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ترەمپ لە سەر داوای سەرکردەکانی کەنداو هێرشی سبەی بۆ سەر ئێرانی ڕاگرت و سوپای لە ئامادەباشیدا هێشتەوە

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند لەسەر داوای ڕاستەوخۆی سەرکردەکانی سعوودیە، ئیمارات و قەتەر، هێرشە سەربازییە پلانبۆداڕێژراوەکەی سبەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *