به‌په‌له

هەسەدە: لە دەوروبەری فورات بەرپەرچی هێرشێکی گرووپە چەکدارەکانمان داوەتەوە

هەسەدە  رایگەیاند، لە دێرەزوور بەرپەرچی هێرشێکی گرووپێکی چەکداریان داوەتەوە. دەشڵێ، ئۆپراسیۆنێکیان لە دەورووبەری رووباری فورات بۆ پاککردنەوەی ناوچەکە دەستپێکردووە.

لە راگەیەندراوێکدا هێزەکانی سوریا دیموکرات دەڵێ، ژمارەیەک چەکدار بە بەلەم لە رووباری فورات پەڕیونەتەوە و هێرشیان کردووەتەوە سەر خاڵێکی پشکنینی هێزەکانیان، لە ناوچەی جەزرات، ئەوانیش وەڵامیان داونەتەوە و گرووپە چەکدارەکەیان راوەدوو ناوە و چەکدارەکان هەڵاتوون.

هەسەدە لە راگەیەندراوەکەدا دەشڵێ، هەر هێرشێک بکرێتە سەریان، بەتوندی وەڵامی دەدەنەوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

مەزڵووم عەبدی: لە سووریای نوێدا شۆڤێنیەت جێگەی نابێتەوە و دەبێت مافە ڕەواکانی گەلی کورد بە شێوەیەکی یاسایی و دەستووری بچەسپێنرێن

قه‌ندیل پرێس لە یادی 100 ساڵەی دامەزراندنی شاری قامیشلۆدا کە هەمیشە وەک لانکەی سەوزی پێکەوەژیان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *