نێردەی تایبەتی ئەمریكا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست: ترەمپ پۆلیسی جیهانە

نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند، شتێكی سەیرنابێت تاكۆتایی ئەمساڵ (10) وڵات بێتە ناو ڕێككەوتنی ئەبراهام و دەڵێت،” خوازیارە بەر لەکۆتایی هاتنی خولی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ، ئاشتی درێژخایەن لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەست بهێنێت”.

ستیڤ ویتكۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ كەناڵی فۆکس ڕایگەیاند، ڕێککەوتننامەکانی ئەبراهام فراوانتر دەبێت و جێگەی سەرسوڕمان نییە ئەگەر تاکۆتایی ئەمساڵ نزیکەی (10) وڵات بێنە ناو رێككەوتنەكە”.

ویتكۆف، لەبارەی دۆخی سوریا وتی،” ئاڵۆزییەكان لەسوریا بەم دواییە روی لە هەڵكشان كرد،  بەڵام لەڕێگادان بەرەو چارەسەرکردن”.

 سەبارەت بەپرسی ئەتۆمی ئێران، ویتکۆف ئاماژەی بەوەدا،” دانوستانەكان لەگەڵ ئێران دەگەڕێتەوە سەر ڕێڕەوی خۆی”.

لەدرێژەی قسەکانیدا ڕاشیگەیاند،” خوازیارە بەر لەکۆتایی هاتنی خولی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ، ئاشتی درێژخایەن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەست بهێنێت”.

ویتكۆف، دۆناڵد ترەمپی، سەرۆکی ئەمریکای بەپۆلیسی پۆلیسی جیهان ناوبردو وتی،” ئەمە گرنگە، چونکە سیستم و سەقامگیری دەهێنێت”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دوناڵد ترەمپ لەبارەی هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی هاتە دەنگ

قەندیل پرێس دۆناڵد ترەمپ سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هێرشەکانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *