مەزڵوم عەبدی: لە منبج ئاگربەست ئەنجام درا

فەرماندەی گشتیی قەسەدە، مەزڵوم عەبدی ئاشکرایکرد لە مەنبج ئاگربەست ئەنجام دراوە.

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لەسەر هەژماری میدیای دیجیتاڵی ‘ئێکس’ پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئەم زانیارییەیی ئاشکرا کرد:

“لە کاتێکدا لە شاری منبج بەرخۆدانی شەڕڤانانمان بۆ ڕاوەستاندنی بەرفراوانکردنی هێرشەکان لە ڕۆژئاوایی فورات بەردەوامە، بە نێوەندگیری ئەمریکا بۆ پاراستن و ئاسایشی مەدەنییەکان ڕێکەونێکی ئاگربەست پێکهێنراوە.

شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازیی منبج کە لە ٢٧ی تشرینی دووەمەوە لە دژی هێرشەکان لە بەرگرییدان، لە ماوەیەکی زۆر کەم لە هەرێمەکە دەکشێنەوە.

ئامانجمانە ئاگربەست لە تەواوی سوریادا ئەنجام بدەین و بۆ ئایندەیی وڵاتەکە بپەڕیینەوە بۆ ناو پرۆسەیەکی سیاسی.”

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *