مەحكووم كردنی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی بە شەش مانگ زیندانیی تەعزیری

بەپێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی (جوانا سنە) هەریەکەیان بە تۆمەتی “تێکدانی نەزمی زیندان” سزای شەش مانگ زیندانیی تەعزیریان بەسەردا سەپێنراوە.

ئەم حوکمە دوای ناڕەزایەتی زیندانییانی بەشی ژنانی زیندانی ئێڤین و دەرگیری لەگەڵ پاسەوانی زیندان لە ناڕەزایەتی بە ئێعدامی ڕەزا ڕەسایی دەرچووە.

دانیشتنی دادگای ئەو دوو زیندانییە لە کۆمەڵگەی قەزاییی قودسی تاران بەڕێوەچوو و ئەو بڕیارەی لە ٢٨ی ڕەزبەردا پێیان ڕاگەیێندراوە.

وریشە مورادی، ژنە چالاکوانێکی کورد کە بە تۆمەتی “بەغی” لە زیندانی ئێڤین زیندانی کراوە، لە 19ی ڕەزبەری ئەمساڵەوە، هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی سزای لەسێدارەدان، بۆ كاتێكی نادیار مانی لە خواردن گرتووە.

پەخشان عەزیزی، ژنە چالاكوانی کورد و زیندانیی سیاسیی پێشووی خەڵکی مەهاباد لە ٢ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٣ بە تۆمەتی “بەغی” و “ئەندامبوون لە گرووپە ئۆپۆزسیۆنەکان” بە ئێعدام و چوار ساڵ زیندان مەحکووم کرا.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دەمیرتاش و مزراکلی سەبارەت بە چوارچێوەی یاسا پەیامێکیان بڵاوکردەوە

 سەلاحەدین دەمیرتاش و سەلچوک مزراکلی لە پەیامێکی هاوبەشدا سەبارەت بە یاسای چوارچێوە ڕایانگەیاند، ئەمە پرۆسەیەکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *