موقتەدا سەدر پەیامێک دژی پرۆکسیەکانی ئێران بڵاودەکاتەوە

قەندیل پرێس

موقتەدا سەدر سەرۆکی گەورەترین بەرەی شیعە لە ئێراق پەیامێک دژی دەستێوەردانی ئێران لە کاروبارەکانی ئێراقدا بڵاو دەکاتەوە، مەرجی بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنەکاندا ئاشکەرا دەکات کە چەکدانانی پرۆکسیەکانی سەر بە ئێرانن.

سەبارەت بە دوا بڕیاری لەسەر بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق موقتەدا سەدر سەرۆکی گەورەترین بەرەی شیعە لە ئێراق لە بەیاننامەیەکدا راگەیاند:
“بەبێ ڕادەستکردنی چەکی بەڕەڵڵا بە دەوڵەت و ھەڵوەشاندنەوەی میلیشیاکان و بەھێزکردنی سوپا و پۆلیس و سەربەخۆیی عێراق و وابەستەنەبوونی (بە وڵاتانی دەرەکی) و ھەوڵی بێوچان بۆ چاکسازی و لێپێچینەوەی گەندەڵان.. نە ھەق دەستەبەر دەبێت و نەش ناھەقی وەلاوە دەنرێت!”

بایکۆتکار مقتدی الصدر
٨ـی موحەڕڕەمی ١٤٤٧

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

باخچەلی حەوت خاڵ دژی ئیسرائیل پێشنیاز دەکات

سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (مەهەپە) رەخنەی تووند لە ئیسرائیل دەگرێت لەبەرامبەر هێرشەکەی سەر بنکەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *