به‌په‌له

مانگرتنی مامۆستایان و فەرمانبەران لە سلێمانی بەردەوامە

مانگرتنی مامۆستایان و فەرمانبەران لە سلێمانی بەردەوامە و جەخت لەوە دەكەنەوە، تاوەكو بەدەستهێنانی داواكارییەكانیان مانگرتن ناشكێنن.

تیمى پزیشکانى خۆبەخش لە سلێمانى، سەردانى مامۆستایان و فەرمانبەرانى مانگرتووی کرد و پشکنینی بۆ کردن، لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیشدا پشتیوانیى خۆیان بۆ مامۆستایان و فەرانبەران راگەیاند.

دكتۆر هەورى محەمەد، ئەندامی تیمەكە رایگەیاند، “هۆشداری لە تێکچوونى زیاترى دۆخى تەندروستیى مانگرتووەکان دەدەن و دەڵێن، دۆخى مانگرتووان دەچێتە قۆناغێکى مەترسیدارەوە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەگەر دەسەڵاتداران وەڵامى مامۆستایان و فەرانبەرانى مانگرتوو نەدەنەوە، دۆخی مانگرتووان مەترسیدارتر دەبێت.

ماوەى شەش رۆژە ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران، بەرامبەر ئۆفیسی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سلێمانی، دژى دواکەوتنى مووچەکانیان مانگرتنیان لەخواردن راگەیاندووە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

بۆردوومانی باکووری شێخ مەقسوود کرا و دوو کەس برینداربوون

گرووپە چەکدارەکانی سەربە حکومەتی کاتی سووریا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی ناوچەی شەقیق لە باکووری شێخ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *