Turkish President Recep Tayyip Erdogan arrives before a meeting with European Commission President and EU Council President at the EU headquarters in Brussels on March 9, 2020. (Photo by JOHN THYS / AFP) (Photo by JOHN THYS/AFP via Getty Images)

زۆرترین سکاڵا لە دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا دژی تورکیا تۆمارکراوە

دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا ئامارەکانی بۆ ساڵی 2024 بڵاوکردەوە و بەگوێرەی داتاکان، زۆرترین سکاڵا بەرێژەی نزیکەی 36٪ لەو ساڵەدا دژی تورکیا تۆمارکراوە.

بەگوێرەی داتاکان، ژمارەی ئەو سکاڵایەنەی لە 47 وڵاتی ئەوروپاوە لە دادگاکە تۆمارکراون، 60 هەزار و 350 سکاڵایە و 21 هەزار و 600 سکاڵایان کە دەکاتە رێژەی 35.8٪ لە دژی تورکیا تۆمارکراون کە لە ساڵی 2023شدا هەر لە پلەی یەکەمدا بوو.

ئەمە لەکاتێکدایە ژمارەی ئەو سکاڵایانەی دژی 44 وڵاتی ئەوروپی ئەندامی دادگاکە تۆمارکراون 22 هەزار و 900 سکاڵایە.

زۆرینەی ئەو سکاڵایانەی دژی تورکیا لە ساڵی 2024دا لە دادگای مافەکانی مرۆڤ تۆمارکراون، پەیوەستن بە هەوڵی کودەتاکەی 15ی تەمووزی 2016 کە ئەگەرچی ژمارەی تەواوەتییان رانەگەیەندراوە، بەڵام بە گوتەی بەرپرسان، زیاتر لە 80٪ی سکاڵاکان پێکدەهێنن.

لە ساڵی رابردوودا دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا هەزار و 102 بڕیاری داوە، کە 73یان پەیوەست بە تورکیا بوون و لەوانە لە 67یاندا لانیکەم ماددەیەکی بەڵێننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا پێشێلکراوە.

ئەگەرچی وادەکانی نازانرێت، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت لە 2025دا دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا بڕیاری کۆتایی لەبارەی سێ سکاڵای هەستیار بدات، یەکەمیان سکاڵایەکی عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانییکراوی پەکەکەیە دژی ئەو گۆشەگیرییەی لەسەریەتی. دوو سکاڵاکەی دیکە، یەکێکیان پەیوەست بە سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە و ئەوی دیکەیان پەیوەستە بە عوسمان کاڤاڵا، کە هەردووکیان سەرەڕای بوونی بڕیاری دادگا، هێشتا بەندن.

بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا ئیلزامین و تورکیا لە ساڵی 1989ەوە پابەندبوونی بە بڕیارەکانی دەسەڵاتی دادوەریی دادگاکەوە، پەسەندکردووە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسیی دیکە لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی ئەبولحەسەن مۆنتەزێر و وەحید بەنی‌عامەریان کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *