قەندیل پرێس – بەدواداچوون
بەهۆی رووداوەکانی گوندی “لاجان” هەرکیەکان لە هەولێر، کێشەکانی یەکێتی و پارتی توندتر دەبن، بەرپرسێکی یەکێتی دەستگیر دەکرێت.
سەرچاوەیەک لە مەڵبەندی 3ـی هەولێری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە قەندیل پرێسی راگەیاند: ئەم شەو ھێزێکی سەربازی پارتی چونەتەتە سەر ماڵی نێچیرڤان ھەركی لێپرسراوی كۆمیتەی خەباتی یەكێتی لە قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر و دوای تەقەكردن لێی دەستگیریان کردوە“.
هەر ئەمرۆ لەبەرامبەر ئەم هێرشانەی هێزی گولانی مەنسور بارزانی کوڕی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان، ئەمرۆ 1ـی کانوونی یەکەکی 2025 حەیدەر هەرکی برای خورشید هەرکی کەسایەتی عەشیرەتی هەرکی لە لێدوانێکدا بۆ قەندیل پرێس راگەیاندبوو؛ ئەمەی بەرامبەر عەشیرەتی هەرکی دەکرێت ستەم و تەحەدایە، بۆیە ئێمەش داوامان لە هەموو هەرکیەکان کردووە لە دهۆک و هەولێر رێگای سەرەکی دابخەن و ئەگەر گوندەکەمان چۆڵنەکرێت بە هێز و ڕاپەرین پاڵاوگەی “لاناز“ فەتەقینینەوە”.
دوای رووداوەكانی بەردەم پاڵاوگەی (لاناز)؛ كە كەسێكی تێدا كوژراو ژمارەیەكی تر برینداربوون، هێزە ئەمنییەكان ئێستا چونەتە ناو گوندی (لاجان)و بەبیانووی گەڕان بەدوای چەك، داوایان لە خەڵك كردووە گوندەكە چۆڵ بكەن، و گوندەکە چۆڵکرا.
خەڵكی گوندی (لاجان) سەربە هۆزی (هەركی)ن، دانیشووانی ئەم گوندە دەڵێن بەهۆی پاڵاوگەی لانازەوە ژینگەی ناوچەكەیان پیست بووەو توشی گرفتی تەندروستی بوون، لەپاڵ ئەمەدا هەندێكی تریان داوای هەلی كار دەكەن لە پاڵاوگەكە.
ئەمرۆ 1ـی کانوونی یەکەمی 2025 دووبارە لە گوندی لاجانی سەر رێگای گوێر – هەولێر شەر رووداوە و دوو کوژراو و دەیان برینداری لێکەوتەوە و تا ئێستا کاردانەوەکان بەردەوامن و هەرکییەکان رێگای سەرەکی مەخمور- هەولێر و دهۆک هەولێر داخراون، لە قەزای خەبات چەندین دامودەزگای حکومەت سوتێنران.
قەندیل پرێس