به‌په‌له

كچێكی كرماشانی مێژووی وەرزشی ئێرانی گۆڕی، ئاتوسا یەكەم زێڕی جیهانیی بردەوە

ئاتوسا گوڵشادنەژاد، كچە كوردی خەڵكی كرماشان، لە پاڵەوانێتیی جیهانیی كاراتێ لە قاهیرە، مێژوویەكی نوێی تۆمار كرد و بووە یەكەم ژن لە مێژووی ئێراندا كە مەدالیای زێڕی جیهانیی لەو یارییەدا بەدەست بهێنێت.

لە یاریی كۆتایی كێشی ٦١ كیلۆگرامدا، ئاتوسای تەمەن ٢٢ ساڵ ڕووبەڕووی گۆنگ لی چینی بووەوە و بە ئەنجامی ٤ بە ٢ یارییەكەی بردەوە. ئەم دەسكەوتە مێژووییە لەژێر سەرپەرشتیی پەگا زەنگەنە، ڕاهێنەری كوردی هەڵبژاردەكە بەدەست هات.

جێی ئاماژەیە، پێشتر باشترین دەستكەوتی ژنانی ئێران لەم پاڵەوانێتییەدا تەنیا مەدالیای زیو بووە، بەڵام ئاتوسا كە پێشینەی دوو زێڕی ئاسیا و زێڕێكی وڵاتانی ئیسلامیی هەیە، توانی ئەو ڕیكۆردە بشكێنێت و مەدالیاكە بكاتە زێڕ.

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

یەرەکە: ئومێد وەشکەلانی لەلایەن هێزەکانمانەوە سزادرا

یەرەکە ڕایگەیاند، هێزەکانمان لە شاری مەریوان کۆنترایەکیان بە ناوی ئومێد وەشکەلانی سزادا، کە بە هەموو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *