قوباد تاڵەبانی: ئەمریکا حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی پڕچەک نەکردووە

قەندیل پرێس

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حكومەت لە وتووێژێکدا لەگەڵ فرانس پرێس ڕایگەیاندووە:

حکومەتی هەرێم داوای لە بەغداد کردووە سنورێک بۆ هێرشی میلیشیاکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان دابنێت، کە کۆنسوڵخانەی ئەمریکا و راوێژکارانی ئەمریکی لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش لەخۆدەگرێت.

چەندین جار ئەم بابەتە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ وروژێنراوە و داوايان لێکراوە دەستوەردان بکەن بۆ رێگریکردن لەم گروپانە.

بەغداد ئامادەیی دەربڕیوە رێگرى لە هێرشی گرووپە چەكدارەكان بكات.

ئەمریکا و هیچ دامەزراوەیەکی ئەو وڵاتە، ئەو هێزانەی رۆژهەڵاتی کوردستانی پڕچەک نەکردووە، کە لەنێو خاکی هەرێمی کوردستاندان.

حکومەتی هەرێمی کوردستان رێگەنادات، هێزە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، کە لە هەرێمی کوردستانن، دەستوەردان لە جەنگی ئێراندا بکەن.

بە هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان وتووە، كارێكی باش نییە ببنە سەرەڕم و لە هەرێمی کوردستانەوە بەشداری لە ململانێکاندا بکەن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دەمیرتاش و مزراکلی سەبارەت بە چوارچێوەی یاسا پەیامێکیان بڵاوکردەوە

 سەلاحەدین دەمیرتاش و سەلچوک مزراکلی لە پەیامێکی هاوبەشدا سەبارەت بە یاسای چوارچێوە ڕایانگەیاند، ئەمە پرۆسەیەکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *