به‌په‌له

عەبدولرەحمان ئەبوبەکر: یەکێتی و پارتی پارەیەکی زۆریان خەرجکردووە بۆ تێکدانی کۆنفڕانسی گۆڕان

وتووێژیی تایبەتی “قەندیل پرێس” لەگەڵ بەڕێز “عەبدولرەحمان ئەبوبەکر” ئەندامی ژوری پەیوەندییە سیاسیەکانی بزوتنەوەی گۆڕان و یەندامی سێیەم کۆنفڕانسی بزوتنەوەی گۆڕان، سەبارەت بە گرژی و ئالۆزی و دواخستنی سێیەم کحنفرانسی بزوتنەوەی گۆڕان و ئاییندەی ناکۆیە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەکە لە هەرێمی کوردستان”.

ەبدولرەحمان ئەبوبەکر ئەندامی ژوری پەیوەندییە سیاسیەکانی بزوتنەوەی گۆڕان و یەندامی سێیەم کۆنفڕانسی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ قەندیل پرێسی: پارتی و یەکێتی و بە تایبەتی بنەماڵەی بارزانی دژایەتی بزوتنەوەی گۆڕان و شۆناس و بەڕنامەی نەوشیروان موستەفا دەکات، و رێکخەری بە وەکالەتی بزوتنەوەی گۆڕان دەیانەوێت دەستوری بزوتنەوەکە بگۆڕن و وەکو حزبی شمولی سەرۆکی هەتا هەتایی بۆ حزب دانێن و تەقلیدی یەکێتی و پارتی بکەن و هەر چ بڕیارێک بدەن کەس لێپرسینەوەیان لەگەڵ ئەنجام نەدات”.

عەبدولرەحمان ئەبوبەکر وتیشی: “ساختەکاری لە لیستی رێکخستنەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لەلایەن باڵی کوردساتەو کرابوو، ئەندامی حزبی دیکە لە کۆنفرانسەکەدا ئامادەببوون لە کاتێکدا هەڵسوراوی راستەقینەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە بەشداری کۆنفرانسەکە بێ بەشکران”.

قەندیل پرێس: هۆکارەکانی گرژی و ئالۆزی لە کۆنفرانسی گۆڕان چی بوون؟

عەبدولرەحمان ئەبوبەکر: یەکێک لە ئەگەرە سەرەکیەکانی تێکچوونی کۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕان هێنانەوەی ژمارەیەک لەو کەسانەی واز لە بزوتنەوەی گۆڕان هێناوە و پەیوەندی بە حزبەکانی ترەوە کردووە لە لایەن برادەرانی کوردسات و، هەروەها دروست بوونی گرژی و ئالوزی نیوان کادیرانی بزووتنەوەی گۆڕان و هێزە ئەمنیەکان، چونکە ئەندامی حزبی دیکە لە کۆنفرانسەکەدا ئامادەببوون لە کاتێکدا هەڵسوراوی راستەقینەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە بەشداری کۆنفرانسەکە بێ بەشکران.

قەندیل پرێس: کۆنفرانسەکەی بۆ کەی دواخرا، پێتان وایە ئاستەنگەکان چارەسەر دەکرێن؟

عەبدولرەحمان ئەبوبەکر: ئیمە پابەندی یاسا و رێساکانی کۆمسیۆن دەبین هەرچ بڕیارێک بدات، بەڵام بەهۆی ساختەکاری لە لیستی رێکخستنەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لەلایەن باڵی کوردساتەوە، هەروەها دروستکردنی گرژی و ئالۆزی لەنێو هۆڵی کۆنفڕانسەکە و پەلاماردانی ئەندامانمان کە یەکێکیان رۆژنامەنوسێکی دیارە و ناوی لە لیستی رێکخستندا نەبوو و ئەشکەنجەشدرا، کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە ئێراق کۆنفرانسەکەیان بۆ کاتێکی نادیار دواخست.

قەندیل پرێس: بۆچی مەکۆی کوردسات هەوڵی گۆڕینی دەستوری گۆڕان دەدات کە کاتی خۆی ڕوەشاند نەوشیروان نوسیووە ؟

عەبدولرەحمان ئەبوبەکر: باڵی کوردسات کە دانا مەجید رێکخەری بە وەکالەتی بزوتنەوەی گۆڕان دەیانەوێت دەستوری بزوتنەوەکە بگۆڕن و وەکو حزبی شمولی سەرۆکی هەتا هەتایی بۆ حزب دانێن و تەقلیدی یەکێتی و پارتی بکەن و هەر چ بڕیارێک بدەن کەس لێپرسینەوەیان لەگەڵ ئەنجام نەدات، لە کاتێکدا ڕەوانشاد نەوشیروان موستەفا دەستورێکی زۆر دیمۆکراسیانەو باشی داناوە، کە دەسەڵات لە خوارەوە بۆ سەرەوەیە و پێکدێت لە خانەی راپەراندن، جڤاتی نشتیمانی، جڤاتی گشتی و ژورە سیاسیەکان هەر کاتێک رێکخەر یان هەر بەرپرسێک هەڵەیەک بکات جڤاتی نشتیمانی دەتوانێت  لێپرسینەوە لەگەڵدا بکات و تەنانەت رێکخەری گشتی بزوتنەوەکە کە کەسی یرکەمی حزبە لە کارەکەی دوربخاتەوە.

قەندیل پرێس: باس لەوو دەکرێت لایەنەکانی دیکە پشتگیری مەکۆی کوردسات دەکەن، بەڕای بەرێزتان تا چەند ئەمە راستە ؟

عەبدولرەحمان ئەبوبەکر: بەڵی ئاگاداری دژایەتیکردنی پارتی و یەکێتین بەرامبەر بزوتنەوەی گۆڕان بە تایبەتی بنەماڵەی بارزانی، ئەوان پارەیەکی زۆر خەرجکردووە بۆ ئەم مەبەستە هەروەها کۆمسیۆنی سەربەخوی هەلبژاردنی عێراقیش کە سەرۆکەکەی حاکم عومەرە لەسەر پشکی یەکێتی بێ لایەن نیە و پشتگیری باڵی کوردسات دەکات.

قەندیل پرێس: چی بکرێت بۆ ئەوەی گۆڕان بکەوێتە سەر ڕێچکە راستەقینەکەی خۆی ؟

عەبدولرەحمان ئەبوبەکر: بەڕنامەمان هەیە دوای ئەنجامدانی کۆنفرانس، لەسەر بنەمانی ئەو دەستورەی ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا دایناوە بزوتنەوەی گۆڕان بە هێز بکەین و لە قوناغی یەکەمدا بە لایەنی کەمەوە بگەڕێینە نیوەی ئەو هێزەی لە سەردەمی ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا هەمانبوو، چونکە بە ئیستاشەوە سەرکردەی باشمان هەیە بۆ هەلسانەوەی بزوتنەوەکە. لە راستیدا هەندێک سەرکردەو دەماوچاوی سیاسی هەبووون گۆڕانیان بەم دۆخە گەیاند پێویستە ئەوان دوربخرێنەوە.
هەروەها ئەو لایەنەی باسی وەرگرتنی شەرعیەت دەکات بێ بەستنەوەی کۆنفرانس ئەوە راست نیە، و زۆرینەی جڤاتی نشتیمانی و نوێنەری ژنان و ڕەوەندی کوردی لای گۆڕانی راستەقینەیە کە گۆڕانی گردی زەرگەتەی خاوەند شۆناس و دەستور و بەڕنامەی ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا یە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

عومەر ئیلخانیزادە: هەموو حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات هەڵوێستیان هەیە دژ بەو سیاسەت و ئاواتانەی کە ڕەزا پەهلەوی و دەوروبەری و ناوەندگەراکان هەیانە

وتووێژیی تایبەتی “قەندیل پرێس” لەگەڵ ڕێزدار “عومەر ئیلخانیزادە”، جێگری سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *