به‌په‌له

عێراقچی: پێنجشەممە لە ژنێڤ لەگەڵ ویتکاف کۆدەبینەوە

وەزیری دەرەوەی ڕژێمی ئێران ڕایگەیاند کە ئەگەری هەیە ڕۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە لە شاری ژنێڤ لەگەڵ نوێنەری ئەمریکا کۆببێتەوە، ئەم دیدارە بە مەبەستی تاوتوێکردنی پێشنیازێکی نوێیە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی خێرا.

ئەمڕۆ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ڕژێمی ئێران، ئاماژەی بەوە کرد کە تاران خەریکی کارکردنە لەسەر ڕەشنووسی پێشنیازێک بۆ ئەمریکا کە بەرژەوەندی و نیگەرانییەکانی هەردوولا لەبەرچاو بگرێت.

عێراقچی وتی: پێمان وایە ئەگەر ئەم پێنجشەممەیە لە ژنێڤ لەگەڵ ستیڤ ویتکاف، نوێنەری ئەمریکا کۆببینەوە، دەتوانین دەقێکی باش ئامادە بکەین و بگەینە ئەنجام، ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە هەندێک سەرچاوەی هەواڵیی جیهانی ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەگەر ڕژێمی ئێران لەماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا پێشنیازەکەی پێشکەش بکات، گەڕی سێیەمی دانوستانەکان لە نێوان تاران و واشنتۆن لە ڕۆژی هەینی دەست پێ دەکات.

پەیوەندییەکانی نێوان ڕژێمی ئێران و وڵاتانی ئەمریکا و ئەوروپا تووشی ئاڵۆزیی زۆر بووەتەوە، ئێستا هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی ڕێکارێکی نوێیە تا ڕێگری لە پەرەسەندنی زیاتری گرژییەکان و شەڕێکی گەورە لە ناوچەکەدا بکرێت.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سەرۆکی ڕێکخراوی ئازادیی ژن لە عێراق (OWFI) لەنێو ماڵەکەیدا تیرۆرکرا

قەندیل پرێس – بەغداد بەیانی ئەمڕۆ، یەنار محەمەد، سەرۆکی ڕێکخراوی ئازادیی ژن لە عێراق و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *