کوردە ئاوارەکان دەگەڕێنەوە بۆ عەفرین

قەندیل پرێس – عەفرین

ئەمرۆ 22ـی شۆباتی 2026 وەفدێکی فەرماندەیی ئاسایشی ڕۆژاڤا بە سەرۆکایەتی سیامەند عەفرین لەگەڵ فەرماندەی ئاسایشی گشتی حەلەب و حەسەکە گەیشتنە شاری عەفرین، کە ئامانجی سەردانەکە بۆ ڕێکخستنی گەڕانەوەی خەڵکی ئاوارەی عەفرینە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بۆ شارەکە.

ئیبراهیم شێخۆ، وتەبێژی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی عەفرین بە قەندیل پرێسی ڕاگەیاند: لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی هەسەدە و سووریا بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین، کارنامەی سەرەکی  گەڕانەوەی ئاوارەکان ئامادە دەکرێت و گەڕانەوەش بە زووترین کات دەستپێدەکات و لە ئێستادا بە سەدان خێزانی کوردی عەفرین ئامادەباشیان کردووە بۆ گەڕانەوەی بە کۆمەڵی لە شارە کوردیەکانی ڕۆژئاوا بۆ زێدی باب و باپیرانیان.

هەروەها لە ئێستادا ئامادەکاری دەکرێت کە لیوایەک لە شەڕڤانان بە چەکەکانیانەوە ببنە پارێزەری شارەکە و ناوچەکانی دەوروبەری عەفرین.

رۆژی 6ـی شۆباتی 2026 حکومەتی کاتی سوریا لە بەیاننامەیەکدا ڕاگەیاند؛ كە هێزەكانی ئاسایشی گشتی سەر بە حكومەتی نوێ لە دیمەشق چوونەتە ناو عەفرین و بەكرێگیراوانی دەوڵەتی توركیا عەفرینیان بەجێهێشتووە.

بەپێی زانیاریەکانی قەندیل پرێس، دۆخی عەفرین هێشتا هەر وەك خۆیەتی، واتە لەژێر داگیركاری دەوڵەتی تورك و گروپە چەکدارەکانی سەر بە خۆیانن، تەنها هێزە ئەمنییەكانی گشتیی سەر بە حكومەتی نوێی دیمەشق لە هەندێ شوێنی دیاریکراو چوونەتە ناو عەفرین. بەڵام ئەمڕۆ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای کوردستان چوونە نێو بەشێک لەو ناوچانەی کە پێشتر هێزەکانی هەسەدە و سوپای عەرەبی سوری تێدا جێگیرکرابوو، ئەمەش لە چوار چێوەی رێکەوتنی نێوان رۆژئاوای کوردستان و  حکومەتی کاتی سووریا.

تێبینی لەسەر ڤیدیۆکە: سیامەند عەفرین فەرماندەی ئاسایشی ڕۆژئاوا دوای هەشت ساڵ دەگەڕێتەوە عەفرین و خاکەکەی ماچ دەکات.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *