به‌په‌له

دیداری تایبەت لەگەڵ ئەحمەد عەبدو/ ئەندامی ئەنجومەنی شەهبا

دوای رووداوەکانی ٣٠ی تشرینی دووەم و هێرشەکانی چەکدارانی سوپای نیشتیمانی سوریا کە سەر بە تورکیان بۆ سەر هەرێمەکانی شەهبا و شیراوا و تل رەفعەت کە نێزیکەی دوو سەد هەزار کوردی عەفرینی لێیە و لە ٢٠١٨ەوە ئاوارەبوونە و بەشێکیان لە گەڕەکە کوردیەکانی حەلەب شێخ مەقسۆد و ئەل- ئەشرەفییە نیشتەجێ بوون دووباره ئاوارەبوون.

لەسەر دۆخی ئاوارەکان لە حەلەب و دەوروبەری قەندیل پرێس دیدارێکی تایبەت لەگەڵ بەرێز ئەحمەد عەبدو/ ئەندامی ئەنجومەنی شەهبا ساز کردووە.

قەندیل پرێس: بۆچی دووبارە ئێوە ناچار بوون ئاوارە بن، دۆخی خەڵکی عەفرین کە لە شەهبا و ناوچەکانی دیکەن چۆنە؟ و چەکدارەکانی تورکیا چیان کرد بەرامبەر ئێوە ؟

ئەحمەد عەبدو: رۆژی ٢ی کانونی یەکەم، کاتژمێر ٧:٣٩ی ئێوارە، ئێمە بەرەو تەبقا و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە ڕۆیشتووین. پێش ئەوەش لە ١ی مانگ یەکەم قافیلەی ئاوارەکان بەرێ کەوتبوو، بەڵام ئۆتۆمبێلەکان پڕ بوون ئێمە نەمانتوانی لەگەڵیان برۆین لەبەر ئەوەی ٢٤ کاتژمێر چاوەڕێ بووین لە نێوان شەهبا و حەلەب، ئێمە لە دوای کاروانی ئاوارەکان بووین. شەڕ لە ٣٠ی مانگی تشرینی دووەم ھەبوو بەردەوام ھێرشی تورکەکان ھەبوو بە فرۆکە بێ فرۆکەوانیەکانیان لەسەر سەرمان دەگەڕان و بە بۆمبە و مۆشە هێرشیان دەکرد بۆ ئەوەی خەڵک بترسێنن.
ئێمە حەوت ساڵە لەوێین بەردەوام ھێرش ھەبووە، زۆر بەی ھێرشەکانیش بۆ ئەوە بوون خەڵک بترسێنن خەڵک لێرە برۆن، پێشتریش ئەمە ئامانجیان بوو، بەڵام لەم کۆتاییە رۆژانە ھێرشیان دەکردە سەر دەڤەرەکە، لە نێوانی سەد کیلۆمەتر زیاتر لە نێو گوندەکانی عەفرین تا ئەگەیتە لای ناوچەی باب کە سەد کیلۆ مەتر زیاتر ھەڤالەکانمان لە جەبهەی شەڕ دابوون و خەڵکیش لەو دەڤەرە بڵاو بوو، سەرباری هێرشی توند بەڵام ھەڤالان یەک بست خاکیان بەدەستەوە نەدا، و زۆر شەر روویدا لە نێوانیان و ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا کوژران ئەوانەش چەتەی سوپای نشتیمانی و گروپی عەمشا بوو نەک تەحریر ئەل-شام، ئێمەش ھەندێک شەھید و بریندارمان ھەبوو.
پێشتر بە سی مانگی ھەڤالان خەبەریان داینێ وتیان با خەڵک و ھەڤال دەربچن، وتیان برۆن لەبەر حەلەب بوەستن بۆ ئەوەی ئێمە برۆینە تەبقا، بەڵام لە کاتی گەڕانەوە چەتەکانی تورک دەھاتن قسەیان لەگەڵ دەکردین دەیان وت مەرۆن کەس ھیچتان لێ ناکا و بە سەلامەت دەبن، لە کاتێکدا وا نەبوو و کوردەکان دەستگیردەکران و چەند گەنجێکیش شەهیدکران و مۆبایلی ئەو خەڵکە لێدەسێنرا و سوکایەتیان دەکرد، بەڵام عەرەبەکان سەلامەت بوون و هیچیان لێ نەدەکرد.

قەندیل پرێس: دۆخی ئاوارەکانی عەفرین لە شەهبا و تل رەفعەت چونە؟ ئایا بە زور خەڵکیان دەگواستەوە بۆ عەفرین و چارەنووسیان چون دەبێت؟

ەحمەد عەبدو: سەرباری ئەوەی محەمەد جۆلانی ڕایگەیاند ئێمە شەڕی کورد و مەدەنیەکان ناکەین، بەڵام چەکدارەکانی سوپای نشتیمانی سوریا و گروپی عەمشا کە سەر بە تورکیان هێرشی خەڵکی مەدەنی عەفرین کرد کە ویستیان لە شەهبا و تل رەفعەت بچنە تەبقا و ژنێک و گەنجێکی ٢٥ ساڵی لەبەرچاوی خێزانەکەی شەهیدکرا، بە هەموو حالێک زۆربەیان گەڕانەوە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆلی هەسەدە واتە ئیدارەی خۆسەری باکور و رۆژهەلاتی سوریا، بەڵام بەشێکیان بە ناچاری گەڕێنرانە عەفرین و بەشێکیش بە فێل و بەڵینی پاراستنی سەرو ماڵیان گەڕانەوە عەفرین کە نێزیکەی لە ٪٥ی ئاوارەکان دەبێت.
لە راستیدا بەشێکیان پێیان وابوو دەبێت بگەڕێنەوە زێدی خۆیان و ئامادەن شەهیدیش بن چونکە ئاگاداری گۆڕینی دیمۆگرافیای عەفرینن و تەعریب دەکرێت لە کاتێکدا ئەوە خاکی باب و باپیریانە و هەموو ماڵ و مۆڵکیان لەوێ یە.
یەحریر شام و چەتەکانی تورک لەوانەیە سەرەتا نێزیکی کەس نەبن ، ئێستا خەریکی خۆ رێکخستنن لە شارەکانی سوریا وەک حەلەب، حومس، حەما، ئدلیب، دەیانەوێ سووریا بە تەواوی کۆنترۆل بکەن هەروەک محەمەد جۆلانی دەڵێت: شەڕی ئێمە شەرێکی ھەرێمی نیە تەنیا بۆ شوێنێک یان دوو شوێن بەڵکو شەری ئێمە بۆ تەواوی سووریایە و حکومەتێکی سەرتاسەری پێکبێنین.
کوردەکانی عەفرین لە حەلەب لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسۆد و ئەل- ئەشرەفییە دوو سەد ھەزار کورد زیاتر لە حەلەب ماون، ھەتا ئێستا تەحریر شام ھیچ ھێرشیان نەبووە بۆ سەر کورد، ھاتووچوو لە نێو گەڕەکەکانی کوردی ھەر ھەبوو و بازار و ھەموو شتێ ھەیە، بەڵام ئەمە تا کەی بەردەوام دەبێ نازانرێ زۆر بڕوامان بەوانیش نیە، ئێستا شەهبا لە ژێر دەستی چەتەکانی تورکە، دەست بە لێپرسینەوە و دزی و تاڵانیان کردووە و ئەمە تەنیا بەرامبەر کورد دەکرێت.

قەندیل پرێس: ئەو شوێنانەی لەدەست کوردا بوون لە شەهبا ئێستا کێی لێیە و بە تەواوی کوردەکان لەو ناوچانە نەماون؟

ئەحمەد عەبدو: بەشێک زۆر له کوردەکانی عەفرین کە ئاوارەبوونە لە گوندەکانی ئەحزەر و کفری بچوک بە ناچاری لەسەر ماڵ و موڵکیان ماون، بەلام لە شەهبا زۆرینەی ماون پێکھاتەی عەرەبن لە شەهبا چونکە ئەوان بەهاتنی گروپە ئیسلامیەکان و چەتەکانی تورک دڵخوشن و مەڕ و ماڵاتیان بۆ پێشوازیان سەر بڕیوە.
پێشبینی ئەوە دەکەین کە چەتەکانی تورک ئێستا خۆیان باش دەردەخەن، بەڵام دوایی کوردەکان ئازار دەدەن.

قەندیل پرێس: دۆخی کوردانی شێخ مەقسود و ئەل_ ئەشرەفییەی نێو شاری حەلەبیش وەک شەهبا و تل رەفعەت لە مەترسیدایە؟

ئەحمەد عەبدو: لە حەلەب ئەو چەتانەی راستەوخۆی سەر بە تورکیا بەهێز نین و تەحریر شام خۆی جیاواز دەردەخات، لە سەرەتای دۆخەکەوە لێکتێگەیشتن لەنێوان هێزەکانی پاراستنی گەل یەپەگە و تەحریر شام هەیە و تا ئێستا شەڕ رووینەداوە، بەڵام دوای بەهێزبوونی ئەگەر لە حەلەب ھەڤالانی یەپەگە بڵێن با کوردەکان دەربچن کەس لەوێ نامێنێ، ھەر چەند لەوێ کەس رێگری لە کورد ناکا بێزاریان ناکەن، بەڵام ھەڤالان دەیانەوێ کورد بمێنن و بەرخۆدان بکەن و لە شوێنی خۆیان بمێنن خاک و گەڕەکەکانیان چوڵنەکەن، بۆ ھاتوچووی کاتی ھەڤالان رێگا دەدەن و ئاسایی ژیان دەکەن، بەڵام ناھێڵن بە یەکجاری ماڵ چۆڵ بکەن و بۆ ناوچەکانی دیکە کۆچبکەن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

عومەر ئیلخانیزادە: هەموو حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات هەڵوێستیان هەیە دژ بەو سیاسەت و ئاواتانەی کە ڕەزا پەهلەوی و دەوروبەری و ناوەندگەراکان هەیانە

وتووێژیی تایبەتی “قەندیل پرێس” لەگەڵ ڕێزدار “عومەر ئیلخانیزادە”، جێگری سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *