دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، نامه‌وێت هێزه كوردییه‌كان بچنه نێو خاكی ئێران، چونكه ئه‌وه كێشه و مه‌رگی خۆیانی لێده‌كه‌وێته‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مشه‌و دوشه‌ممه، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له كۆشكی سپی، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نوسانی دایه‌وه.
تره‌مپ له وه‌ڵامی ئه‌وه‌دا كه پێشتر رایگه‌یاندوه نایه‌وێت هێزه كوردییه‌كان بچنه نێو خاكی ئێران، ئایا ئێستاش ده‌یه‌وێت كورده‌كان خۆیان به دوربگرن له‌و كاره، وتی، “من ده‌مه‌وێت ئه‌وان خۆیان به‌دوربگرن له‌و كاره و نه‌چنه نێو ئێران، چونكه ئه‌وه كێشه ده‌نێته‌وه‌و مه‌رگی خۆیانی لێده‌كه‌وێته‌وه.”
قەندیل پرێس