به‌په‌له

ترەمپ لە كۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان: كۆنتڕۆڵكردنی هەڕەشەكانی کۆماری ئیسلامی لە پێشینەی کارەکانی ئەمریکایە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا لە وتارەکەیدا لە ٨٠هەمین دانیشتنی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، کۆماری ئیسلامی بە “گەورەترین پشتیوانی تیرۆریزم لە جیهان” وەسف کرد و ڕایگەیاند هەرگیز نابێت چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت.

ترەمپ بە ئاماژە بە سیاسەتە چارەنووسسازەکانی خولی یەکەمی سەرۆکایەتیی خۆی، ڕایگەیاند، کۆنتڕۆڵکردنی هەڕەشەکانی ئێران یەکێکە لە کارە لە پێشینەکانی ئەمریکا و ڕێوشوێنی سەربازیی بەهێزی دژ بە پێکهاتە ئەمنی و ناوکییەکانی تاران گرتووەتەبەر.

هەروەها ناوبراو ئاماژەی بەو ئۆپەراسیۆنە كرد کە تیایدا فڕۆکە بۆمبڕێژکراوەکانی بی-٢ دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ڕژێمیان کردە ئامانج و “بە تەواوی لەناویان برد”. ترەمپ زیادی کرد: ئێمە کارێکمان کرد کە خەڵک ٢٢ ساڵە چاوەڕێی دەکەن و بە گاڵتە كردن بە دامەزراوە سەربازییەکانی ئێران گوتی: ئەمڕۆ زۆرێک لە فەرماندە سەربازییەکانی پێشووی ئێران- لە ڕاستیدا نزیکەی هەموویان – لەگەڵمان نەماون.

 

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

خەزێنەی ئەمەریکا: هەرلایەنێک پارە بدات بە ئێران بۆ پەڕینەوە لە هورمز سزای توندی دەدەین

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا سزای بەسەر 35 قەوارەو کەسایەتی ئێراندا سەپاند و دەشڵێت “هەر لایەنێك پارە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *