هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا هیوای خواستوە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کۆتایی بەپشتیوانیکردنی واشنتۆن بۆ یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد (یەپەگە) لەسوریا بهێنێت، لەکاتێکدا تورکیا بەردەوامە لەئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی ئەو هێزە کوردییە لەڕۆژئاوای کوردستان. هاكان فیدان لەمیانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەدهوحە لەگەڵ شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی سەرۆک وەزیرانو وەزیری دەرەوەی …
زیاتر بخوێنەرەوەبۆڵتۆن لهبارهى ڕۆژئاواى كوردستانهوه ترهمپ ئاگاداردهكاتهوه
ڕاوێژکاری پێشوتری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا ڕایگهیاند، ئەگەری هەیە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ویستی کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لەسوریا هەبێت، دهشڵێت:”ئهو ویستهش كارێكى ههڵهیه”. جۆن بۆڵتن ڕاوێژکاری پێشوتری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا ڕایگەیاند، “لەسوریا هەڕەشە لەسەر هەسەدە هەیەو ئەگەر دەستەی تەحریر شام لەپۆلێنی ڕێکخراوی تیرۆرستی لانەبرا، نابێت ئەمریکا ڕێگەی پێبدات تەواوی سوریا …
زیاتر بخوێنەرەوەبەرپرسێک لە ئیدارەى ترەمپ: پێویستە گرەنتی پاراستنی کورد لە سووریا بکەین
مۆرگان ئۆرتاگوس، جێگری نوێنەری سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، داواى پاراستنى کورد لە سووریا دەکات و هۆشداریش لە سەرهەڵدانەوەى مەترسییەکانى داعش دەدات. مۆرگان ئۆرتاگوس لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکاوە، وەکو جێگری نوێنەری سەرۆک بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیاریکرا، بەر لە دیاریکردنەکەى مۆرگان گوتى، “گرنگترین شت کە بیکەین ئەوەیە لەرێگەی …
زیاتر بخوێنەرەوەوەزیری دەرەوەی ئەمریکا: پێویستە هێزەکانمان لە سووریا بمێننەوە
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی روانگەی وڵاتەکەی لەبارەی ئێران و سووریا کرد، گوتی ئەگەر لە سووریا حکومەتێک پێکنەیەت کە بەشداریی بە هەمووان بکات، لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە پەراوێز دەخرێت، سەبارەت بە ئێرانیش رایگەیاند، ئەم ساڵ، ساڵێکی خراپ بوو بۆ دەسەڵاتدارانی تاران. ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە گفتوگۆیەکی یەک کاژێریدا لە ئەنجوومەنی …
زیاتر بخوێنەرەوەسینهم محهمهد: تهنها ترهمپ دهتوانێت ئهردۆغان بوهستێنێت
سیاسهتمهدارێكى كورد لهواشنتۆن كه نوێنهرایهتى ڕۆژئاواى كوردستان دهكات ڕایدهگهیهنێت، “تورکیا دەیەوێت ئەو دۆخەی ئێستا لەڕۆژئاوای کوردستانو سوریا هەیە بقۆزێتەوە”، دهشڵێت:”بهڵام ئەمریکا لەهەوڵدایە، شەڕ لەسوریا ڕونەدات، ترەمپ نایەوێت لەگەڵ دەستبەکاربونی شەڕو ئاڵۆزیی هەبێت، لهگهڵ ئهوهشدا تهنها ترهمپ دهتوانێت ئهردۆغان ڕابگرێت”. سینەم محەممەد سیاسەتمەداری کوردو نوێنەری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات ناسراو به(مهسهده) لەواشنتۆن …
زیاتر بخوێنەرەوەترەمپ پێشکێشکارێکی فۆکس نیووز دەکاتە وەزیری بەرگری
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، پیت هێگسیس، پێشکێشکاری کەناڵی فۆکس نیووزی بە وەزیری بەرگریی کابینە نوێیەکەی دەستنیشان کرد. پیت بە داکۆکیکارێکی سەرسەختی ئیسرائیل ناسراوە. رۆژی سێشەممە، 12-11-2024 دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند “پیت کەسێکی تووند، زیرەک و باوەڕدارێکی راستەقینەیە بەوەی سیاسەتی ئەمریکا یەکەمە. لەگەڵ پیت، دووژمنەکانی ئەمریکا لە ئامادەییدا دا دەبن، سوپاکەمان …
زیاتر بخوێنەرەوەوەزیری بەرگریی تورکیا: ئەگەری هەیە ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر وڵاتەکەمان
وەزیری بەرگریی تورکیا دەڵێت، ئەگەری هەیە ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر وڵاتەکەی. ئاماژە بەوەش دەکات، پێیوایە دۆناڵد ترەمپ هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا دەکشێنێتەوە. شەوی سێشەممە 12-11-2024 یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا بەشداریی بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیی کرد و چەند پرسێکی تایبەت بە گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و پەیوەندییەکانی ئەمریکا و وڵاتەکەی …
زیاتر بخوێنەرەوەترەمپ لەڕێگهی سودانییەوە پەیامێکی گرنگو بهپهله ئاراستەی تاران دەکات
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی ئەمریکا داوای لەمحەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردوە پەیامێک بەئێران بگەیەنێت، بەشێوەیەک ئەگەر تاران دەستبەرداری وەڵامدانەوەی ئیسرائیل بێتو نیازباشی خۆی پیشانبدات، ئەوە ئەمریکا ئامادەیە لەسەر هەموو دۆسییەکان لەگەڵ تاران بگاتە ڕێککەوتن. بەگوێرەی سەرچاوەیەکی نزیک لەسودانی، ڕۆژی هەینی لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا ترەمپ داوای لەسودانی کردوە، بە …
زیاتر بخوێنەرەوەمەزڵوم عەبدی پیرۆزبایی لەترەمپ دەکات
فەرماندەی گشتی هەسەدە پیرۆزبایی لە ترەمپ دەکات دوای بردنەوەی هەڵبژاردنەکان. مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ دەکات پاش ئەوەی کە لە هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی سێشەممەدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا. مەزڵوم عەبدی لەپەیامێکدا دەڵێت ” چاوەڕێی پێکەوە کارکردن دەکەم وەک لە ڕابردوودا کردوومانە، ئامادەین بۆ بەهێزکردنی هاوبەشیمان و دابینکردنی …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس