وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی نایەوێت جارێکی دیکە ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بکاتەوە، بەڵام هۆشداری دەدات کە بەهۆی دواکەوتنی پڕۆسەی تێکەڵبوون لەگەڵ سوپای سووریا “ئارامیی لایەنە پەیوەندیدارەکان خەریکە نامێنێت.” هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە 18-12-2025 لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی TRT World ـی تورکی گوتی: “هیوادارین …
زیاتر بخوێنەرەوەمەزڵووم عەبدی: ئامادەم لەگەڵ ئەردۆغان کۆببمەوە
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ئامادەیی خۆی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەردەبڕێت و دەڵێت، ماوەی دوو مانگ و نیوە ئاگربەستێکی “کاتی و مەرجدار”یان لەگەڵ تورکیادا هەیە و “هیوادارین” ببێتە ئاگربەستێکی هەمیشەیی، لە کاتێکدا میدیای ئەمریکی دەڵێت، واشنتن هەوڵی لێکنزیککردنەوەی هەسەدە و ئەنقەرە دەدات. …
زیاتر بخوێنەرەوەمەزڵووم عەبدی: خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە جێگەی رێزە
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات، پەیامێکی لە بارەی چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بڕیارەکە “جێگەی رێزە”. رۆژی دووشەممە 12-05-2025 مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە تۆڕی ئێکس رایگەیاند: “بڕیارەکانی پەکەکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتەی رێکخستن، کۆتاییهێنان بە شێوازی خەباتی چەکداری و دەستپێکردنی پرۆسەی سیاسەتی دیموکراسی، لەسەر بانگەوازی …
زیاتر بخوێنەرەوەمەزڵوم عەبدى: ئەم نەورۆزە دەبێتە هێمای یەکگرتوویی هێزە کوردییەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات، پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە گەلی کورد دەکات و دەڵێت: هەموو پێکهاتەکانی سووریا دەستکەوتەکانیان دەپارێزن و پێگەی خۆیان لە سووریای نوێدا مسۆگەر دەکەن. ئەمرۆ پێنجشەممە 20ـی ئاداری 2025، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات “هەسەدە” بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە. لە پەیامەکەدا …
زیاتر بخوێنەرەوەتورکیا دەڵێت ‘بە ئاگاییەوە گەشبینە’ بە رێککەوتنی نێوان هەسەدە و سووریا
لە یەکەم هەڵوێستی حکومەتی تورکیا بەرامبەر بە رێککەوتنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا، بەرپرسێکی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە ئەوان بە “ئاگاییەوە گەشبینین” بەو رێککەوتنە. رۆژی سێشەممە، 11ـی ئاداری 2025، بەرپرسێکی تورکیا بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند، “ئێمە بە ئاگاییەوە گەشبینین لەبارەی ئەو رێککەوتنە، بەڵام جگە لەو رێککەوتنەی بەدەستهاتووە، ئێمە …
زیاتر بخوێنەرەوەگوتەبێژی هەسەدە: رێککەوتن بە نێوەندگیری ئەمریکا کراوە
گوتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات- هەسەدە رایگەیاند، ئامانج لە رێککەوتن لەگەڵ دیمەشق وەستانی شەڕ و ئاڵۆزییەکانە. گوتیشی، رێککەوتنەکە بە نێوەندگیری ئەمریکا کراوە و گۆڕانکاری لە هێزەکانی رۆژئاوای کوردستان دروست نابێت. رۆژی 10ـی ئاداری 2025 رێککەوتنێکی هەشت خاڵی لە نێوان ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری کاتیی سووریا و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای …
زیاتر بخوێنەرەوەمەزڵوم عەبدی داوای سزادانی تاوانبارانی کۆمەڵکوژیی کەناراوەکانی سووریا دەکات
مەزڵوم عەبدی داوا لە ئەحمەد شەرع دەکات، تاوانبارانی رووداوەکانی سووریا سزابدات و، گرووپەکانی نزیک لە تورکیاش بە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژیی تۆمەتبار دەکات. مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات “هەسەدە” بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، پێویستە ئەحمەد شەرع سەرۆکی قۆناغی راگوزەری سووریا دەستێوەردان بکات بۆ راگرتنی کۆمەڵکوژی لە ناوچە کەناراوییەکانی سووریا. دەشڵێت، …
زیاتر بخوێنەرەوەمەزڵوم عەبدی: دەمانەوێت هەسەدە ببێتە بەشێک لە وەزارەتی بەرگریی سووریا
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، کوردانی سووریا نایانەوێت حکومەت و پەرلەمانی سەربەخۆ دابمەزرێنن بەڵکو دەیانەوێت لە چوارچێوەی دەوڵەتێکی لامەرکەزی کاروبارەکانیان بەڕێوەببەن و دەشڵێت، “لەگەڵ دیمەشق بە نێوەندگیریی ئەندامانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دانوستاندان.” مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ئاژانسی ئەسۆشیەیتێد پرێس رایگەیاند، لەم دواییانەدا چاوی …
زیاتر بخوێنەرەوەمەزڵوم عەبدی: هەسەدە دەبێتە بەشێک لە سوپای نوێى سووریا
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، هێزەکانی هەسەدە دەبنە بەشێک لە سوپای نوێى سووریا، دەشڵێت لەگەڵ ئیدارەى نوێ سەبارەت بە داهاتووی سووریا رێکدەکەون. مەزڵوم عەبدی، لە دیمانەیەکدا لەگەڵ سکای نیوز عەرەبى رایگەیاندووە، کاتێک لە ساڵى 2015دا دامەزراندنی هەسەدەیان راگەیاند، گوتوویانە دەبێتە بەشێک لە سیستمی بەرگریی داهاتووی سووریا، ئێستاش …
زیاتر بخوێنەرەوەلێدوانی مەزڵوم عەبدی لەبارەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سووریا
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، “لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سووریا رێککەوتین بۆ رەتکردنەوەی هەر پرۆژەیەکی دابەشکاری لە سووریا.” مەزڵوم عەبدی لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، لە کۆتایی مانگی رابردوودا لەسەر ئاستی سەرکردایەتی کۆبوونەوەیەکی ئەرێنییان لەگەڵ دەسەڵاتی ئیدارەی نوێی سووریا لە دیمەشق ئەنجامدا. ئاماژەی بەوەشکردووە، “کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس