لێدوانی مەزڵوم عەبدی لەبارەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سووریا

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، “لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سووریا رێککەوتین بۆ رەتکردنەوەی هەر پرۆژەیەکی دابەشکاری لە سووریا.”

مەزڵوم عەبدی لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، لە کۆتایی مانگی رابردوودا لەسەر ئاستی سەرکردایەتی کۆبوونەوەیەکی ئەرێنییان لەگەڵ دەسەڵاتی ئیدارەی نوێی سووریا لە دیمەشق ئەنجامدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا ئەرێنی بووە و هەردوولا هاوڕابووین لەسەر یەکگرتوویی و یەکپارچەیی خاکی سووریا”.

مەزڵوم عەبدی باسی لەوەشکردووە، لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سووریا رێککەوتوون لەسەر رەتکردنەوەی هەر پڕۆژەیەکی دابەشکاری کە هەڕەشە لە یەکڕیزیی سووریا بکات.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *