مەزڵوم عەبدى: ئەم نەورۆزە دەبێتە هێمای یەکگرتوویی هێزە کوردییەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات، پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە گەلی کورد دەکات و دەڵێت: هەموو پێکهاتەکانی سووریا دەستکەوتەکانیان دەپارێزن و پێگەی خۆیان لە سووریای نوێدا مسۆگەر دەکەن.

ئەمرۆ پێنجشەممە 20ـی ئاداری 2025، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات “هەسەدە” بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.

لە پەیامەکەدا هاتووە، پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە گەلی کورد دەکەم، هەروەها هەموو پێکهاتەکانی سوورریا؛ کورد، عەرەب، سریانی، تورکمان، ئاشووری، ئەرمەنی، دەستکەوتەکانیان لە سووریای نوێ دەپارێزن و هەموو پێکهاتەکان لە سووریای نوێدا پێگەی خۆیان مسۆگەر دەکەن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دەم پارتی، لە پێنجەمین کۆنگرەیدا متمانەی بە هاوسەرۆکەکانی بەخشییەوە و ئۆرگانە باڵاکانی نوێکردەوە

قەندیل پرێس پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) کۆتایی بە کارەکانی پێنجەمین کۆنگرەی گەورەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *