ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی زیندانیکراوی شارەوانی ئەستەنبوڵو کاندیدی جەهەپە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا، دەڵێت “مەحاڵە ئاشتییەکی ڕاستەقینە لە شوێنێکدا بنیات بنرێت کە ڕۆژانە بەرپرسانی هەڵبژێردراو لە ڕێگەی دەسەڵاتی دادوەرییەوە دەستگیر بکرێن”. ئیمامئۆغلو سەبارەت بەپرۆسەی چەک دانانی پەکەکە لەپۆستێکدا دەڵێت “قۆناغی یەکەمی هەڵوەشاندنەوەو چەکداماڵینی پەکەکە لە سلێمانی ڕوویدا، ئایندەیەک کە چەک …
زیاتر بخوێنەرەوەبەگوێرەی راپرسییەک هەڵبژاردن بکرێت جەهەپە زۆرترین دەنگ بەدەستدەهێنێت
بەگوێرەی نوێترین راپرسی لە باکووری کوردستان و تورکیا، لە ئەگەری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، جەهەپە زۆرترین دەنگ بەدەستدەهێنێت و پێش ئاکپارتی دەکەوێت. راپرسییەکە لەلایەن ناوەندی (ئۆ ئار سی) لە 28 شاری باکووری کوردستان و تورکیا ئەنجامدراوە و 30.4٪ی ئەو کەسانەی بەشدارییان تیادا کردووە گوتوویانە، لە ئەگەری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، دەنگ بە …
زیاتر بخوێنەرەوەراپرسییەک: جەهەپە و ئیمامئۆغڵو لە پێش ئاکپارتی و ئەردۆغانەوەن
بە گوێرەى راپرسییەک، کە پاش دەستگیرکردن و زیندانیکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی دوورخراوەی گەورەشارەوانیی ئیستانبوڵ کراوە، دەریدەخات جەهەپە 33% و ئاکپارتی 30%ـی دەنگەکانى هەڵبژاردنى داهاتوو بەدەستدەهێنن و ئیمامئۆغڵو لەبەرامبەر ئەردۆغاندا بەربژێربێت، لانیکەم بە جیاوازیی 7% دەبێتە سەرۆککۆمار. راپرسییەکە لە 26 پارێزگای تورکیا لەلایەن کۆمپانیای “سەر ئار بۆ راپرسی” کراوە، دوو هەزار …
زیاتر بخوێنەرەوەدەم پارتی لەگەڵ جەهەپە بەشداری خۆپيشاندان دەکات و ئاکپارتی تۆڕە دەکات
قەندیل پرێس دەم پارتی بانگەوازەکەی جەهەپەی قبوڵکردوو و بڕیاری داوە کە بەشداری لەگردبوونەوەی ماڵتەپە بکات دژی دەستگیرکردنی ئەکرێم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی شارەوانی گەورەی ئەستەنبوڵ. دەم پارتی بڕیاری خۆی سەبارەت بەگردبوونەوەی ماڵتەپە ڕاگەیاند لەهەژماری سۆشیال میدیای پارتەکە لەئەستەنبوڵ لێدوانێکی لەبارەی گردبوونەوەکە بڵاوکردەوە. لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە “وەک هێزەکانی کرێکاری و ئاشتی و دیموکراسی ئەستەنبوڵ، …
زیاتر بخوێنەرەوەدوژمنایەتی کورد لە کاتی خۆپیشاندانەکانی جەهەپەدا
قەندیل پرێس لە خۆپیشاندانەکانی پارتی کۆماری تورکیا جەهەپە شانۆی دووبارە لەسێدارەدانی شێخ سەعید، ڕێبەری ئایینی کورد کە سەرکردایەتی یاخیبوونی ساڵی ١٩٢٥ی کردبوو، بەڕێوەچوو. کە ژمارەیەک لایەنگری جەهەپە پەیکەرێکی شێخ سەعیدی پیران بە پەتێکەوە دەکەن و لە باڵەخانەیەک دەیکەنە خوارەوە. پاشان جەماوەرەکە دروشمی سێدارەدان بۆ ئاپۆ رێبەری “پەکەکە“ دەڵێنەوە. پێشتریش ئاڵپئارسڵان …
زیاتر بخوێنەرەوەئەردۆغان بۆ جەهەپە: مەمانخەنە نێو ئەو چاڵەی خۆتان تێیکەوتوون
سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی خۆپێشاندانەکانی دژی زیندانیکردنی سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ رایگەیاند، ئەوانەی رۆڵیان لە تێکدانی ئاسایش هەبووە، لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت. لەبارەی جەهەپەشەوە دەڵێت، ”ئێمە و گەلەکەمان مەخەنە ئەو چاڵەی خۆتان تێیکەتوون”. رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رۆژی چوارشەممە، 26ـی ئاداری 2025 لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا گوتارێکی پێشکشێکرد و …
زیاتر بخوێنەرەوەسهرۆكى شارهوانى ئهنكهره سوكایهتى بهئاڵاى كوردستان دهكات
دواى ئهوهى سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئەنكەرە کە سهر بهپارتى گهلى كۆمارى (جەهەپە)یە سوکایەتی بەئاڵای کوردستان كردو بهپارچه پهڕۆیهك ناوى برد، سەندیکای پارێزەرانی وان سکاڵای یاسایی تۆمارکرد. دوێنێ شەممە مەنسور یاڤاش سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئەنكەرە لەشارى ئیستانبوڵهوه پهیامێكى بڵاوكردهوهو ناڕەزایی بەرامبەر ئاهەنگەکانی نەورۆز پیشانداو ڕایگهیاند، “ئهوهى ئێستا ڕوو دهدات جیاكارییه لهنێوان چالاكیهكانى دهم …
زیاتر بخوێنەرەوەبەرپرسێكی جەهەپە سووکایەتی بە شێخ شەعیدی پیران دەکات
ئاڵپئارسڵان یڵماز، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بەلتاش سەر بە گەورەشارەوانیی ئەنقەرەی جەهەپە، بۆنخۆشکەرێكی ئۆتۆمبێلی بە وێنەی شێخ سەعید لە ژوورەکەی خۆیدا هەڵواسیوە و لە سۆشیال میدیا بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت: “سەیید لە ئۆفیسەکەماندا لەو شوێنەی کە شایەنیەتی هەڵواسراوە”. ئەم پۆستەی یڵماز کە سووکایەتی بە کەسایەتییەکی مێژوویی کورد دەکات، ناڕەزایەتی تووندی بەدوای …
زیاتر بخوێنەرەوەپارتی دەم: دەسەڵات هەموو ئەوانە تاوانبار دەکات کە لەخۆی نین
پارتی دیموکراسی و یەکسانیی گەلان، لەبارەی دەستگیرکردنی سەرۆکی شارەوانیی ناوچەی بەشیکتاشی ئیستانبوڵ کە سەربە جەهەپەیە رایگەیاند، “دەبێت دەسەڵات واز لە تاوانبارکردنی هەموو ئەو کەسانەی لەخۆی نین بهێنێت و دەستبەرداری بەکارهێنانی دادگا بێت وەک ئامرازێک”. دوێنێ دووشەممە 13ـی کانوونى دووەم، رەزا ئاکپۆڵات، سەرۆکی شارەوانیی بەشیکتاش لە ئیستانبوڵ کە سەربە پارتی کۆماریی …
زیاتر بخوێنەرەوەجەهەپە: دەبێت کێشەی کورد لەپەرلەمانی تورکیا چارەسەر بکرێت
دەنیز یوجەل جێگری سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) و وتەبێژی فەرمیی پارتەکە ههڵوێستى خۆى لهبارهى پرسى كوردهوه ڕاگهیاند، دهڵێت:”چارەسەری پرسی کورد دەبێت لەڕێگەی پەرلەمانی تورکیا بەشەفافیەتێکی تەواوەوە ئەنجامبدرێت”. یوجەل وتویهتى:”جهههپه پێشوازیی لەهەوڵەکانی دیالۆگ لەگەڵ هەمولایەنە سیاسییەکان دەکات، پەرلەمانیش شوێنێكى گونجاوە بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە”. ئەو لێدوانەی یوجەل لەسەر کۆبونەوەی وهفدێكى …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس