دەم پارتی لەگەڵ جەهەپە بەشداری خۆپيشاندان دەکات و ئاکپارتی تۆڕە دەکات

قەندیل پرێس

دەم پارتی بانگەوازەکەی جەهەپەی قبوڵکردوو و بڕیاری داوە کە بەشداری لەگردبوونەوەی ماڵتەپە بکات دژی دەستگیرکردنی ئەکرێم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی شارەوانی گەورەی ئەستەنبوڵ.

دەم پارتی بڕیاری خۆی سەبارەت بەگردبوونەوەی ماڵتەپە ڕاگەیاند لەهەژماری سۆشیال میدیای پارتەکە لەئەستەنبوڵ لێدوانێکی لەبارەی گردبوونەوەکە بڵاوکردەوە.

لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە “وەک هێزەکانی کرێکاری و ئاشتی و دیموکراسی ئەستەنبوڵ، ڕۆژی شەممە 29ـی ئادار لەگردبوونەوەی ماڵتەپە کۆدەبینەوە، ئێمە بەرگری لەدیموکراسی و ئیرادەی گەل دەکەین!”.

لە بەرامبەردا میدیاکانی حکومەتی تورکیا و ئاکپارتی ئەم بڕیارەی دەم پارتی بە تێکدانی پرۆسەی ئاشتی بەناو دەکەن و ڕەخنە لە هەولێستەکەی دەم پارتی دەگرن.

رۆژی 19ـی ئادار، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئەستەنبووڵ بە تۆمەتی سەركردایەتی كردنی رێكخراوێكی تاوانكاری و بەرتیل وەرگرتن و ساختەكاری و گەندەڵی، دەستگیرکرا.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان: کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان بە کرداری دەستیپێکردووە

پڕۆسەی کشانەوەی کرداریی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە و سەربازەکان بەرەو بنکەکانی دەرەوەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *