به‌په‌له

پارتی دەم: دەسەڵات هەموو ئەوانە تاوانبار دەکات کە لەخۆی نین

پارتی دیموکراسی و یەکسانیی گەلان، لەبارەی دەستگیرکردنی سەرۆکی شارەوانیی ناوچەی بەشیکتاشی ئیستانبوڵ کە سەربە جەهەپەیە رایگەیاند، “دەبێت دەسەڵات واز لە تاوانبارکردنی هەموو ئەو کەسانەی لەخۆی نین بهێنێت و دەستبەرداری بەکارهێنانی دادگا بێت وەک ئامرازێک”.

دوێنێ دووشەممە 13ـی کانوونى دووەم، رەزا ئاکپۆڵات، سەرۆکی شارەوانیی بەشیکتاش لە ئیستانبوڵ کە سەربە پارتی کۆماریی گەل (جەهەپە)یە، بە تۆمەتی ئەندامێتیی لە رێکخراوێکی تاوانکاریی و وەرگرتنی بەرتیل، دەستگیرکرا، پارتی دەم راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: “دەسەڵات دەیەوێت لە هەموو لایەکەوە فشار بۆ شارەوانییەکانی سەربە ئۆپۆزسیۆن بهێنێت” و رایگەیاندووە: “ئۆپراسیۆن بۆ سەر شارەوانیی بەشیکتاش درێژەدانە بە سیاسەتی رێگرییکردن لە خزمەتکردن بە گەل”.

پارتی دەم لە راگەیەندراوەکەدا دەشڵێت: “دەسەڵات دەبێت واز لەوە بهێنێت هەرکەسێک لە خۆی نەبوو تاوانباری بکات و دەستبەرداری بەکارهێنانی دادگا بێت وەک ئامرازێک”.

پارتی دیموکراسیی و یەکسانیی گەلان ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە: “دەبێت هەرچی زووە، دەسەڵات دەستبەرداری دەستگرتن بەسەر ئەو شارەوانییانە ببێت کە نەیتوانیوە لە هەڵبژاردن و سندوقەکاندا بەدەستیان بهێنێت”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

یەرەکە: ئومێد وەشکەلانی لەلایەن هێزەکانمانەوە سزادرا

یەرەکە ڕایگەیاند، هێزەکانمان لە شاری مەریوان کۆنترایەکیان بە ناوی ئومێد وەشکەلانی سزادا، کە بە هەموو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *