به‌په‌له

کوردستان

باخچەلی قسەى لەگەڵ ئەحمەد تورک و دەمیرتاش کردووە

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە دوای بانگەوازەکەی ئۆجەلان بە تەلەفۆن پەیوەندی بە ئەحمەد تورکەوە کردووە و رۆژی دواتریش لەگەڵ سەڵاحەدین دەمیرتاش قسەیکردووە. ئیسماعیل سایماز، رۆژنامەوانی هاڵک تیڤی گفتوگۆیەکی لەگەڵ ئەحمەد تورک، سەرۆکی دوورخراوەی گەورەشارەوانیی مێردین و ئەندامی شاندی دیداری سێیەمی ئیمراڵی ئەنجامداوە. لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان خۆی …

زیاتر بخوێنەرەوە

زوبەیر ئایدار: دیدارەکان بە مۆڵەتی ئەردۆغان بەرەو پێشچووە

زوبەیر ئایدار ئەندامی کۆنسەی بەڕێوبەری کەجەکە ڕایگەیاند؛ پێش بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ، بەرپرسانی دەوڵەت بە ئاگاداری و مۆڵەتی ئەردۆغان سەردانی ئیمرالییان کردووە و ڕایانگەیاند کە پێویستە لەسەر ئەو پرسانەی کە دەوڵەت لەسەری ڕێککەوتووە هەنگاو بنرێت. ئایدار لەچاوپێکەوتنێکیدا ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، ئێمە باس لە پرۆسەیەک دەکەین کە ئەو کردارانەی کە لەمەودوا ئەنجام …

زیاتر بخوێنەرەوە

دیداری نێوان کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و حیزبی دێموكراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان سەردانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد. ‌‎ ڕۆژی شەممە، ١١ی ڕەشەممەی ١٤٠٣ی هەتاوی، شاندێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە سەرپەرەستی هاوڕێ نەوید مێهراوەر، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی کۆمەڵە بە مەبەستی پیرۆزباییکردنی کۆنگرەی ١٧ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەردانی ئەو حزبەیان کرد و لەلایەن شاندێکی حیزبی دێموكراتەوە بە سەرپەرەستیی …

زیاتر بخوێنەرەوە

پەژاک: بە هەموو شێوەیەک پشتیوانیی خۆمان لە بانگەوازیی و دەستپیشخەرییەکەی ڕێبەر ئاپۆ ڕادەگەیەنین

بۆ رای گشتی هەموو کوردستان و جیهان رۆژی پێنجشەم ٢٧ی فێوریە پەیامە مێژووییەکەی رێبەر ئاپۆ بڵاو بووە. بانگەوازەکەی رێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی تایبەت ئاماژەی بە چارەسەری ئاشتییانەی پرسی کورد، دامەزراندنی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و هەروەها گۆڕانکاری بنەڕەتی لە رەوتی تێکۆشانی ئازادیخوازانەی گەلی کورد کردووە. لە رۆژهەڵاتی ناویین دا ئاڵوگۆڕەکان بە شێوەیەکی …

زیاتر بخوێنەرەوە

دەمیرتاش: نامەوێت نەبرا سەربازەکەم لە گابار و نەبراکەى خۆم لە قەندیل بمرێت

سەڵاحەدین دەمیرتاش لەبارەى دەستپێشخەرییەکەى عەبدوڵا ئۆجەلان بۆ ئاشتی پەیامێکى بڵاوکردوەتەوە و رایگەیاندووە، هەموو هەوڵێک دەدات بۆ دەستەبەرکردنى سەرکەوتنى دەستپێشخەریی عەبدولا ئۆجەلان و دەوڵەت باخچەلى و رەجەب تەیب ئەردۆغان، کە دەستپێشخەرییان بۆ ئاشتی کردووە. دەمیرتاش دەڵێت، ئەو سێ سەرکردەیە هەرکەسە و بەهێزترینى ناو پارت و ئەو گرووپانەن، کە نوێنەرایەتییان دەکەن و …

زیاتر بخوێنەرەوە

قوربانیانی هەرەسی بەفر بوونە 6 کەس

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە، دوای گەڕانێکی زۆر، تەرمی ئەو چوار شاخەوانە دۆزرایەوە کە دوێنێ لە ئەنجامی هەرەسی بەفرەوە بێسەرشوێن ببوون”. دوێنی هەینی کۆمەڵێک شاخەوان کە بە مەبەستی شاخەوانی چووبوونە چیای کەڵەکەجاڕ سەربە زنجیرەچیای حەوتاش لە نزیک شاری بانە و ئەندامی هەردوو گرووپی شاخەوانیی پاژین و سوورکێو بوون، بەر ڕنووی بەفر کەوتن. …

زیاتر بخوێنەرەوە

پەکەکە: لەمڕۆ بەدواوە ئاگربەست ڕادەگەیەنین

کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە ڕایگەیاند بۆئەوەی بانگەوازیی ‘ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی’ی ڕێبەر ئاپۆ بێتەئاراوە، ئێمە لەمڕۆ بەدواوە ئاگربەست ڕادەگەیەنین؛ پێکهێنانی بابەتی وەک چەکدانانیش تەنها بە پێشەنگایەتی کردەیی ڕێبەر ئاپۆ دەکرێت.” ناوەڕۆکی ڕاگەیاندراوی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بە ناونیشانی ‘بۆ ڕای گشتی و گەلی وڵاتپارێزمان’ پەیوەست بە بانگەوازییە مێژوویەکەی ڕێبەر ئاپۆ بەم شێوەیە: …

زیاتر بخوێنەرەوە

تا هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی تورکیا دەبێت مافی هیوا بۆ ئۆجەلان پەسەند بکات

سەرچاوەیەکی نزیک لە دەستپێشخەریەکەی ئۆجەلان ڕایدەگەیەنێت، دوای کۆبوونەوەی شاندەکەی ئیمڕاڵی لەگەڵ ئۆجەلان بۆ ماوەی چوار کاتژمێر، پەیامەکەی ئۆجەلان بەشێوەی ڤیدیۆیی تۆمارکراوە، بەڵام بە هۆکاری لەبەرچاوگرتنی دۆخی ڕای گشتی لە تورکیا بڵاو نەکراوەتەوە. ئەو سەرچاوەیە ئاماژەشی بەوە کرد، پێدەچێت پەیامەکە بکەوێتە نەورۆز و تەنانەت ئۆجەلان پەیامی تریشی هەبێت لەو یادەدا. سەرچاوە …

زیاتر بخوێنەرەوە