بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، بێهزاد سەرخانلوو، جێگری دادستانی ورمێ بە بنەماڵەی حەمید حسێن نەژاد حەیدەرانلوو ڕاگەیاندووە: “هیچ تەرمێکتان ڕادەست ناکرێت و مافی ئەوەتان نییە هیچ ڕێوڕەسمێکیش بەڕێوە ببەن”. بە پێی ڕاپۆرتەکان، کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە بنەماڵەی ئەم زیندانییە سیاسییە کوردەیان لە ئێعدامەکەی ئاگادار کردۆتەوە. حەمید حسێن نەژاد حەیدەرنلوو لە …
زیاتر بخوێنەرەوەمەزڵووم عەبدی وادەی کۆنفرانسی یەکڕیزی هەڵوێستی کوردی دیارییکرد
فەرماندەی گشتیی قەسەدە، ڕۆژی ٢٦ـی نیسانی بۆ بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی یەکڕیزی هەڵوێستی کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان دیارییکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ کۆنفرانسەکە خواست. مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە)، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، وادەی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی “یەکڕیزی هەڵوێستی کوردی لە ڕۆژئاوا” دیارییکرد. دەقی بڵاوکراوەکەی مەزڵووم …
زیاتر بخوێنەرەوەئەمڕۆ ١٢٧ ساڵ بەسەر دامەزراندنی ڕۆژنامەگەریی كوردیدا تێدەپەڕێت
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٢٧ ساڵ بەسەر دەرچوونی یەكەم ڕۆژنامەی كوردی تێپەڕ دەبێت. لە ساڵی ١٨٩٨ی زایینی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی بە ناوی ڕۆژنامەی (كوردستان) لەلایەن میقداد مەدحەت بەدرخانەوە، لە قاهیرە، پایتەختی میسر، بڵاو کرایەوە. ڕۆژنامەی كوردستان بە زاراوەی كرمانجی سەروو، بە تایبەت شێوەزاری ناوچەكانی جەزیرە و بۆتان دەرچووە هەروەها دوو هەفتە جارێك …
زیاتر بخوێنەرەوەبوڵدان دەڵێت ئۆجەلان هیوای زۆری بە پرۆسەی ئاشتی هەیە
شاندی دەم پارتیی ئیمراڵی دوای دیدارێکی دوو کاژێر و نیوی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە رایگەیاند، ئۆجەلان هیوای چاکبوونەوەی بۆ سرری سورەییا ئۆندەر خواستووە و جەختیکردووەتەوە، کە هیوای زۆری بە پرۆسەی ئاشتی هەیە. پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی و ئەندامی شاندی دەم پارتیی ئیمراڵی رایگەیاند، کە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە …
زیاتر بخوێنەرەوەنەخۆشخانەی فلۆرەنس نایتینگەیڵ: مەترسییەکان لەسەر ژیانی ئۆندەر بەردەوامە
لە ڕاگەیاندراوی نەخۆشخانەی فلۆرەنس نایتینگەیڵ پەیوەیست بە دۆخی تەندروستی سری سورەیا ئۆندەر دەڵێت: “مەترسییەکانی سەر ژیانی نەخۆشەکەمان زۆرە و هیشتاش لەژێر چاودێری چڕی تەندرووستیدایە.” دکتۆرەکانی، ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی و جێگری سەرۆک پەڕلەمانی تورکیا سری سورەیا ئۆندەر لە نەخۆشخانەی فلۆرەنس نایتینگەیڵ کۆتا زانیارییان لە بارەی دۆخی تەندرووستی سری سورەیا …
زیاتر بخوێنەرەوەدەستبەسەر كردنی مامۆستا لوقمان ئەمینی دوای ڕۆیشتنی بۆ دادگای تایبەتی ڕۆحانیەتی هەمەدان و گواستنەوەی بۆ شوێنێکی نادیار
مامۆستا لوقمان ئەمینی، ئیمام جومعەی مزگەوتی چواریار نەبی شاری سنە، ئەمڕۆ دووشەممە ١ی بانەمەڕ، دوای بانگهێشتکردن و ڕۆیشتنی بۆ دادگای تایبەتی ڕۆحانیەتی هەمەدان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. ئەم كەسایەتییە ئایینییە دیارەی کورد کە پێشتر بە تۆمەتی پشتیوانی كردن لە خەڵک لە سەردەمی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی”دا بە ١١ …
زیاتر بخوێنەرەوەهەپەگە: دەوڵەتی تورک ٣٦٠ جار هێرشی کردووەتە سەر گۆڕەپانەکانی گەریلا
هەپەگە ڕایگەیاند، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە زەمین و ئاسمانەوە بەردەوامە و ٣٦٠ جار هێرشی ئەنجامداوە، گەریلاش لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا وەڵامی هێرشەکانی داوەتەوە. ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک و وەڵامەکانی گەریلا لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. هەپەگە لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاماژەی …
زیاتر بخوێنەرەوە70 بارهەڵگر هاوکاریی سەربازی و لۆجستی گەیەندرایە رۆژئاوای کوردستان
سەرەڕای بوونی دەنگۆ لەسەر کەمکردنەوەی قەبارە و بوونیان لە سووریا، هاوپەیمانان 70 بارهەڵگری کەرەستەی سەربازی و هاوکاریی لۆجستیان ناردە بنکەکانیان لە رۆژئاوای کوردستان. روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، رۆژی 19ـی ئەم مانگە 70 بارهەڵگر کە پێکهاتووە لە پاڵپشتیی سەربازی و لۆجستی لە هەرێمی کوردستانەوە و لە دەروازەی سنووری وەلیدەوە …
زیاتر بخوێنەرەوەدوای ٢٠٠ ساڵ ڕێورەسمی جەژنی چوارشەممەی سۆری کوردی ئێزدی لە ئەرمەنستان بەڕێوەدەچێت
قەندیل پرێس: یەریڤان جەژنی سەری ساڵی ئێزدییەكانە كە بە چوارشەممەی سۆر بەناوبانگە و بەدەستپێكی ساڵێكی نوێ ئەژمار دەكرێت و دوای زیاتر لە ٢٠٠ ساڵ لە کۆچبەریان کوردە ئێزدیەکانی ئەرمەنستان ڕێورەسمی جەژنی چوارشەممەی سۆر (سەرساڵی ئێزدی) بەڕێوەدەچێت و قەندیل پرێس بەشداری رێورەسەمەکە دەبێت . ڕێورەسمی جەژنی چوارشەممەی سۆر (چوارشەمبا سەرێ نیسانێ) …
زیاتر بخوێنەرەوەتورکیا داوای خۆبەدەستەوەدانی گەریلا دەکات
سوپای تورکیا لە باشوری کوردستان بە فڕۆکە، بڵاوکراوە بەسەر چیای ئاسۆسدا بڵاودەکاتەوە و داوای خۆبەدەستەوەدانی گەریلا دەکات. کامەران عوسمان، ئەندامی رێکخراوی سی پی تی ئەمریکی ڕاگەیاند: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ 18ـی نیسانی 2025، فڕۆکەکانی سوپای تورکیا بە درێژایی چیای ئاسۆس و لە دەووروبەری گوندەکانی “گەڵاڵە، باساوێ، سەفرە و زەروون” لە قەزای ماوەت …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس