ئەمڕۆ سێشەممە، ١٢٧ ساڵ بەسەر دەرچوونی یەكەم ڕۆژنامەی كوردی تێپەڕ دەبێت. لە ساڵی ١٨٩٨ی زایینی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی بە ناوی ڕۆژنامەی (كوردستان) لەلایەن میقداد مەدحەت بەدرخانەوە، لە قاهیرە، پایتەختی میسر، بڵاو کرایەوە.
ڕۆژنامەی كوردستان بە زاراوەی كرمانجی سەروو، بە تایبەت شێوەزاری ناوچەكانی جەزیرە و بۆتان دەرچووە هەروەها دوو هەفتە جارێك یان درەنگتر بڵاو دەكرایەوە.
ڕۆژنامەی كوردستان تا ژمارە پێنجی، میقداد مەدحەت بەدرخان، سەرنووسەری بووە، لە دوای ئەو ژمارەیەوە عەبدولڕەحمان بەدرخانی، برای ئەركەكەی وەرگرتووە.
ڕۆژنامەی كوردستان، سەرجەم ٣١ ژمارەی لێ دەرچووە.
قەندیل پرێس