کوردستان

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر چەکهەڵگرتنی گشتی راگەیاند و داوای “شەڕی مان و نەمان” دەکات

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ئەمڕۆ یەکشەممە چەکهەڵگرتنی گشتی راگەیاند و حکومەتی دیمەشقی بە پێشێلکردنی رێککەوتن و دەستپێکردنی هێرش لە چەندین بەرەوە تۆمەتبار کرد. هاوکات داوا لە هاووڵاتییان دەکات چەک هەڵبگرن و رووبەڕووی “شەڕی مان و نەمان” ببنەوە. لە راگەیێندراوێکدا کە ئاراستەی رای گشتی کراوە، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەڵێت: “گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی …

زیاتر بخوێنەرەوە

عەبدوڵڵا ئۆجەلان: شەڕی سووریا هەوڵێکە بۆ تێکدانی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا

سەردانی شاندەکە و بڵاوکردنەوەی ڕاگەیێنراو شاندی ئیمراڵی دوێنێ سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلانیان کرد و دوای دیدارەکە، ڕاگەیێنراوێکی فەرمییان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە و پەیامەکانی ئۆجەلان بڵاوکردەوە. نیگەرانی لە دۆخی سووریا بەپێی ڕاگەیێنراوەکە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان نیگەرانی خۆی لەبارەی توندبوونی گرژی و پێکدادانەکان لە وڵاتی سووریا دەربڕیوە و بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکات. پەیوەندی …

زیاتر بخوێنەرەوە

بەڕێوبەرایەتی خۆسەر بۆ قەندیل پرێس: ئەو مافانەی لە “مەرسۆم“ـی شەرعدا دیاری کراون ماوەی 14 ساڵە لە ئیدارەی خۆسەر دابینکراون

قەندیل پرێس یاسر سلێمان وتەبێژی وەفدی دانوستاندکاری بەڕێوبەرایەتی خۆسەر لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەگەڵ دیمەشق بە قەندیل پرێسی ڕاگەیاند؛ “کێشەی کورد لە سوریا بە مەرسۆمی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتی سوریا چارەسەرناکرێت“. یاسر سلێمان وتیشی: پێویستە لە دەستوردا مافی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی سوریا دیاری بکرێن نەک بە مەرسۆمێک و …

زیاتر بخوێنەرەوە

هەسەدە: سوپای سوریا ڕێککەوتنی پێشێلکرد و پێش کشانەوەی تەواوەتی شەڕڤانانمان چوونە نێو دێرحافر و مەسکەنە

قەندیل پرێس بەیاننامەیەک بۆ ڕای گشتی لەسەر بنەمای ئەو ڕێککەوتنەی کە لە ئاستی نێودەوڵەتییدا پشتیوانیکرابوو، ڕێککەوتن کرا کە هێزەکانی حکومەتی دیمەشق دوای تەواوکردنی کشانەوەی هێزەکانمان بچنە ناو شارۆچکەکانی دێرحەفەر و مەسکەنە لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب. بەڵام دیمەشق مەرجەکانی ڕێککەوتنەکەی پێشێل کرد و پێش ئەوەی شەڕڤانانمان بە تەواوی بکشێنەوە، هاتە ناو شارۆچکەکانەوە، …

زیاتر بخوێنەرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: مافی کورد بە مەرسومی کاتی جێگیرناکرێت و پێویستمان بە دەستوورێکی هەمیشەییە

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا مەرسومە نوێیەکەی ئەحمەد شەرع سەبارەت بە کورد بە “ناتەواو” وەسف دەکات و جەخت دەکاتەوە کە مافە نەتەوەییەکان پێویستیان بە گرەنتی دەستووری هەیە نەک بڕیاری کاتی. هەڵسەنگاندن بۆ مەرسومە کۆمارییەکە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە ڕاگەیێنراوێکدا کاردانەوەی خۆی بەرامبەر بەو مەرسومە کۆمارییە نیشاندا کە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی …

زیاتر بخوێنەرەوە

ناوەندی دیالۆگ بۆ هاوکاری: کۆماری ئیسلامی جینایەتی دژی مرۆڤایەتیی دەکات

(نامەی سەرئاوەڵای حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕوو بە وڵاتان، دامەزراوە نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ سەبارەت بە کوشتاری خەڵکی ئێران) بەڕێز شوڕای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان! وڵاتان و دامەزراوە پێشکەوتووخوازەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی! ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ! کۆماری ئیسلامیی ئێران زیاتر لە سێ حەوتوویە بێ‌بەزییانە بەربووەتە گیانی خەڵکی ڕاپەڕیو و …

زیاتر بخوێنەرەوە

هەسەدە: گرووپە چەکدارەکانی حکومەتی کاتیی هێرش دەکەنە سەر هاوڵاتییانی دێرحافر

هەسەدە ڕایگەیاند، گرووپە چەکدارەکانی حکومەتی کاتیی، بە تۆپ و چەکی قورس بۆردوومانی شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتییانی مەدەنی دێرحافریان کردووە. ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە)، سەبارەت بە هێرشی چەتەکانی حکومەتی کاتیی بۆ سەر هاوڵاتییانی دێرحافر ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، گرووپە چەکدارەکانی حکومەتی کاتیی بە تۆپ و چەکی قورس بۆردوومانی شوێنی …

زیاتر بخوێنەرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەروازە سنوورییەکانی لەگەڵ سووریا داخست

بەرێوەبەرایەتیی خۆسەر بڕیاردا ئەو دەروازە سنوورییانە دابخات کە خاڵی پێکەوە بەستنی سنووری قەڵەمڕەوەی هێزەکانی سووریای دیموکراتە بە دیمەشقەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دەروازە سنوورییەکان و هاتووان لە هەرێمی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، بە نووسراوێک کە ئەمڕۆ پێنجشەممە دەریکردووە، فەرمانی کردووە بە داخستنی دەروازە سنوورییەکانی تەبقا، رەققە و دەێرەزوور. بڕیارەکە ئاراستەی هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانی …

زیاتر بخوێنەرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: پێویستە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى هەڵوێستی ڕوونیان هەبێت بۆ ڕێگریکردن لە جەنگی نوێ لە سووریا

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، نیگەرانیی قووڵی خۆی لە زیادبوونی گرژییە سەربازییەکان دەربڕی و داوای لە حکومەتی کاربەڕێکەری سووریا کرد پەنا بۆ زمانی گفتوگۆ ببات، هاوکات داوای هەڵوێستێکی ڕوونی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بۆ ڕێگری لە هەڵگیرسانی شەڕێکی نوێ. سەرکۆنەکردنی گرژییە بێ پاساوەکان بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری هەرێمی باکوور و …

زیاتر بخوێنەرەوە

شاسوار عه‌بدولواحید ئازادكرا

شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، ئازادكرا. روژێ چوارشه‌ممه‌، شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به‌ كه‌فاله‌ت ئازادكرا. سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لە 12-08-2025 لە ماڵەکەی خۆی لە شاری سلێمانی دەستگیرکرا، لە دانیشتنی سێیەمی دادگاییكردنیدا له‌ رۆژی 02ـی ئەیلول بە پێنج مانگ زیندانیكردن. دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی سزاكه‌ی …

زیاتر بخوێنەرەوە